گوته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی كفری بریندار بوون، كوڕ و باوكن.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مار قدووری گوته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شارۆچكه‌ی کفری لە کاتی کارکردندا لەنێو ئاسنفرۆشەکانی دەرەوەی شارۆچكه‌كه‌، مین بە کوڕ و باوکێکدا ته‌قییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: باوكه‌كه‌ ناوی (ط – ح – ع ) لە دایکبووی 1979 و كوڕه‌كه‌شی ناوی (ع – ط – ح) لەدایکبووی 2006ه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ باوك و كوڕه‌كه‌ هەردووکیان برینداربوون و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچكه‌ی کفری کراون.

گوته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.