رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی پۆڵەندی کە دوایین گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنە بوو، لە پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ هاوکارە گابۆنییەکەی پێشکەوت، لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی بۆ بلاوگرانا بەرامبەر بەلەدۆلید تۆمارکرد، لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو، لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی لالیگا، بەگوێرەی تۆڕی ئاماری “ئۆپتا”، ئەستێرەی پێشووی بایرن میونشن بووەتە بەتەمەنترین یاریزان، لە 3 یاری یەکەمی لە خولەکەدا 3 گۆڵی تۆمارکردووە، لە ماوەی سەدەی 21دا، لە تەمەنی “34 ساڵ و 7 ڕۆژدا”.
لیڤاندۆڤسکی ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاند کە بە ناوی هاوڕێی ئێستای پیێر ئیمریک ئۆبامیانگەوە لە وەرزی ڕابردوودا تۆمارکرابوو (٣٢ ساڵ و ٢٤٧ ڕۆژ) وە ئەمەش پێش ئەوەی ئەستێرە پۆڵەندییەکە گۆڵی سێیەمی بارسا زیاد بکات، لە تۆڕەکەدا بەرامبەر بەلەدوەلید، لە خولەکی ٦٥دا.