سه‌ره‌تا وه‌رزش فێردیناند: رۆناڵدۆ قبوڵی ئەو دۆخە ناکات کە بەسەری دێت

فێردیناند: رۆناڵدۆ قبوڵی ئەو دۆخە ناکات کە بەسەری دێت

34

ڕیۆ فێردیناند ئەفسانەی مانچستەر یونایتد پێیوایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پورتوگالی جارێکی دیکە کورسی یەدەگ قبوڵ ناکات، دوای 4 گەڕی پرێمەرلیگ، رۆناڵدۆ لە 3 یاریدا یەدەگ بووە، دوایین یارییان بەرامبەر ساوسهامپتۆن بوو، رۆژی شەممە، کە یونایتد بە گۆڵێک بێ وەڵام بردییەوە.

فێردیناند لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئینگلیزی “BT Sport” ئاماژەی بەوەشکردووە، “رۆناڵدۆ توڕە دەبێت، لە 100% توڕە دەبێتو ئەوە قبوڵ ناکات کە بەسەری دێت “پێشتر هەموومان لەگەڵ سوپەرستار و ئەفسانە کارمان کردووە و بینیومانە پێکهاتەی سەرەکی جێدەهێڵن، تەنها بەدەستی ناهێنن” لە کۆتاییدا وتی: پێموانییە کریستیانۆ بەردەوام بێت لە مانچستەر یونایتد ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە لەگەڵیدا بمێنێتەوە، قبوڵ ناکات وەک یەدەگێک بۆ کەسانی دیکە دابنیشێت.