سەڵاح بە خراپترین دۆخ تێپەڕ دەبێت

9

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئینگلیزی کاردانەوەی ئەستێرە میسرییەکەی ئاشکراکرد، محەمەد سەڵاح، یاریزانی باڵی لیڤەرپووڵ، دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس گۆڵی تۆمارنەکرد، رۆژی شەممە لە یاریگای ئەنفێڵد لە قۆناغی چوارەمی پرێمەرلیگدا لیڤەرپوول بۆرنمۆسی میوانەکەی بە ئەنجامی 9-0 بردەوە، لە یارییەکدا کە سەڵاح لە ناو تۆمارکردن یان ئەسیست بەشداری نەکرد.

سەڵاح بەدرێژایی دوو گێمی یارییەکە ڕووبەڕووی بەدبەختییەکی گەورە بووەوە، چونکە ٣ هەلی ڕاستەقینەی لەدەستدا، سەڵاح لە نێوان یاریزانانی لیڤەرپووڵدا نزمترین پلەی بەدەستهێناوە بە تۆمارکردنی نمرەی 6.1 لە کۆی 10 یاریزان، بەگوێرەی رۆژنامەی “لیڤەرپوول ئیکۆ”ی ئینگلیزی، رۆژنامەنووسەکان لە کۆریدۆری یاریگای ئەنفێڵد چاوەڕێیان کردووە، لە هەوڵێکدا بۆ دیداری سەڵاح، و چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەگەڵدا ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی کاردانەوەی ئەو لەبارەی شکستهێنانی گۆڵەکە بزانن.

لای خۆیەوە سەڵاح ئامادە نەبوو چاوپێکەوتنەکە ئەنجام بدات، و بێزارییە گەورەکەی خۆی ڕوون کردەوە، و بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕەوە وتی “نا”، “ئەمڕۆ هیچم تۆمار نەکرد”، ئەمەش پێکەنینی لای ڕۆژنامەنووسان لێکەوتەوە، شایانی باسە سەڵاح لە سەرەتای وەرزەوە تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە، ئەویش بەرامبەر یانەی فولهام و مانچستەر یونایتد.