نەیمار جونیۆر، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، لە قۆناغێکی نوێدا بەرامبەر کیلیان مباپی هاوکارەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە یارییەکەی مۆناکۆدا، لە قۆناغی چوارەمی خولی فەرەنسادا، نێیمار لێدانێکی سزای وەرگرت، کە لەلایەن تەکنەلۆجیای ڤیدیۆوە پەسەندکرا، ئەستێرە بەڕازیلییەکە خۆی لێدانە راستەوخۆکەی جێبەجێ کرد، لە خولەکی ٦٩دا گۆڵی یەکسانبوون بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد.
ئهستێره بهرازیلییه وهك گۆڵكاری خولی یهكهمی ئهم وهرزه توانی 6 گۆڵ تۆمار بكات، به گشتیش 8 گۆڵی تۆماركرد به زیادكردنی دوو گۆڵهكهی له یاریی نانت له جامی سوپهری فهڕهنسا، بەم لێدانە نەیمار شکست بە کیلیان مباپی هاوکارەکەی دەهێنێت کە لەلایەن کریستۆف گالتێتی ڕاهێنەرەوە وەک تۆوی ژمارە یەک بۆ لێدانی سزا لەم وەرزەدا ناسێندرا.
لە یارییەکەی مۆنپیلیە لە نێوان نەیمار و مباپێدا قەیرانێک سەریهەڵدا سەبارەت بە لێدانی سزا، چونکە یاریزانە فەرەنسییەکە لێدانی یەکەمی لەدەستدا، هاوکات هاوڕێ بەڕازیلییەکەی لە هەمان یاریدا رەتیکردەوە لێدانی سزای دووەم بەجێبهێڵێت.