فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر لە بەغدای پایتەخت ڕادەگەیەنێت 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ـێ ئابی 2022، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر لە بەغدای پایتەخت ڕادەگەیەنێتکە ئۆتۆمبێل و سەرجەم هاوڵاتیان دەگرێتەوە

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، کاتژمێر سێ و نیوی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆكه‌ دەستپێدەکات، دواتر ورده‌كاری زیاتر له‌لایه‌ن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.