دوای خۆپێشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق قەدەخەى هاتووچۆى لە سەرجەم شارەکانى عێراق راگەیاند.

بەگوێرەى بڕیارەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، قەدەخەى هاتووچۆ لە کاژێر 19:00ی ئەمڕۆوە لە سەرجەم  شارەکانى عێراق دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و کاتی کۆتاییهاتنی قەدەخەکەش دیار نییە.

ئەو بڕیارە لەدواى ئەوە بوو کە لایەنگرانى رەوتى سەدر لە بەغدا و چەند شارێکى دیکە دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی کۆماری و گرژی و ئاڵۆزی لە خۆپێشاندانەکاندا کەوتەوە.