خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌سته‌كانی كۆشكی كۆماریان تێك‌شكاند و ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆشكی كۆماری‌دا گرت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/8/2022، دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در بڕیاری وازهێنانی له كاری سیاسی راگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران به لێشاو روویان كرده ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا و كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆشكی كۆماری عێراق، شوێنی مانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و دوای تێكشكاندنی دیواره كۆنكرێتییه‌كان، ده‌ستییان به‌سه‌ر كۆشكی كۆماری‌دا گرت.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌سه‌ر جه‌م شوێنه گشتیی و شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت بڵاوه‌یان پێ كراوه و باری له ناكاو و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش راگه‌یاندرا.