موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، کۆتایی بە كاری سیاسیس خۆی هێنا و بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ره‌وته‌كه‌شی دا.
ئەمڕۆ دووشەممە 29/8/2022، موقتەدا سەدر ، رێبەر رەوتی سەدر، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بڕیارم دا، چیدی كاری سیاسی نه‌كه‌م، وازهێنانی ته‌واوه‌تیم له كاری سیاسیی راده‌گه‌یه‌نم و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیش هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه، جگه له مه‌رقه‌دی نه‌جه‌ف و مۆزه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی پیرۆز و ده‌سته‌ی كلتوری ئالی سه‌در”.