فازڵ میرانی*
یەکەمین شت ئەوەیە، کە هیچ ئەنجامێک بەبێ هۆکار نییە، واتە ئەنجام یان کاریگەری دواتر دێت. بەغدا لەم کاتەدا لەو ئەنجامانە دەژی، کە لە ئەنجامەکانی پێشوتر لە کێشمەکێش و کوڵاندنی هۆکارەکانی ناکۆکی لەسەر بڕیارەکە پەرەی سەندووە، بڕیارێک، کە خەمی هەموو عێراقییەکانە بە جیاوازی قەوارە و هەڵوێستەکانیشیانەوە.
بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لە دووپاتکردنەوەی بانگەوازەکەی بۆ ئارامی و دیالۆگ و نابێت هیچ ئارامیەکی پێشوەختەش بە ئیدانەکردنی لایەنێک یان کەسێک بێتەدی هەتا دەستپێشخەرییەکی نیازپاکانەش دروست نەبێت بە مەبەستی خۆلادان لە لادانێکی مەترسیدار، مردوو یان لاواز. هەروەها هەوڵەکانی بەڕێز نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی، کە هیچ هەوڵێک فەرامۆش ناکات لەپێناو ساردکردنەوەی هەڵوێستە گەرمەکانی براکان، کە هەندێک جار خۆی بە بڕیاری حزبی هەڵواسیوە بەرامبەر لایەنێکی دیکە، کە خەریکە ئاگرەکە زیاتر خۆش دەکەن یان دەیتەشەنێنن. هەر کەسێک لە میدیاکان لێدوانەکان بخوێنێتەوە یەکسەر سەرنجی ئەو داتایانە دەدات، کە ئاماژە بەوە دەکەن، کە کەسانێک هەن لە ڕێگەی تۆمەت و هاندان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دوولایەنیکردنی نەیارانی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکەی 2021.
ئێمە لە کوردستان و لە پارتی دیموکراتی خۆماندا تەنیا دەمانەوێت هەموو کەس لەوە تێبگات، کە عێراق زۆر ماندووە و ئەوەی بەرنامەکانی نەوەکانی پێشووی گرتبێتەبەر هەموویان بە شەڕی ناوخۆیی و دەرەکی سوتاون، کە بووە هۆی تراژیدیایەک، کە بەس بوو بۆ ئەوەی زۆرێک لە ئیسلامیستەکان و ئازادیخوازان بگۆڕن بۆ دژەبەرەکان. بە پێی مێژووی دژایەتییەکانیان و بە هەوڵی سەربازی دەرەکی ڕژێمێک لابرا و ڕژێمێکی دیکە شوێنەکەی گرتەوە، کە ڕژیمی ئێستایە، ئەم رژێمە هەقە ئەقڵیەتی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، ڕاگواستن و دەرکردن و گازی ژەهراوی و دادگای تایبەت و تیرۆرکردن و داگیرکاری و قڕکردنی ڕۆڵەکانی نیشتمان و چاندنی میوەیەک، کە بە تەواوی نەوەیەک لە نێوان هەژاری و نەزانی و شاراوەیی وای کرد، کە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ سیستەمە سیاسییەکەی لەدەست بدات.
تەنانەت پێش دەسپێشخەرییە نەتەوەییەکەی کوردستان و کۆمەڵێک شت هەن، کە ناکرێت لەبیر بکرێت تا بڕوامان بە سەرکەوتنی (دەستپێشخەرییەکە) ببێت و مۆتەکەی ڕووبەڕووبوونەوەکە لاببەین، خوانەخواستە، ئەگەر ڕووبدات، کۆدەتایێک لە هاوکێشەکەدا لە هەموو پێشبینییەکان زەحمەتتر دەبێت.
لە پێشبینییەکاندا: پشتبەستن بە پاڵنانی لایەنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی هاوشێوەی ساڵانی هەشتاکانی نێوان ئێران و عێراق یان شەڕی لوبنان بۆ ماندووکردنی هێزەکان و دواتر پێشکەشکردنی عێراقێکی دیکە، کە بە بڕیارێک باری پڕۆژەی ساغکردنەوەی بکەوێتە سەر. هەروەها فشار دەخرێتە سەر لایەنی ڕەسمی بۆ ناساندنی بنچینە و درێژکراوەیی و کۆمەک و باوەڕی ئەو لایەنانەی، کە پێدەچێت بەنیازبن یان ئامادەبن ڕۆڵی سەرەکی ببینن لە هەڵچوون یان ڕووبەڕووبوونەوە و هەندێک لەوانەی، کە خوازیارن بکرێ لەژێر وەهمی جەنگ باشترین ڕێگایە بۆ هەمیشەییکردنی دەسەڵات و ئەم ڕەفتارە، ئەگەر ڕووبدات ڕەنگدانەوەی ئەقڵیەتێکە، کە ئاگای لە مەترسییەکان نییە و نا ئاشنایە لەگەڵ سیاسەتی جیهانیدا.
ئێمە لە کوردستان دا ئامادە نین بۆ سەرکەشییەک، کە گرێبەستی کۆمەڵایەتی بسووتێنێت یان زیان بە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بگەیەنێت و هەرگیز لەگەڵ پرۆژەیەک نابین، کە پێشتر هۆشداریمان لەبارەیەوە داوە و سوورین لەسەر ئەوانەی کە سوورن لەسەر بە ڕەسەنکردنی ناسنامەی لاوەکی و پڕۆژەی هاوڵاتیبوون ڕەتدەکەنەوە.
ئاسایش و پەروەردە مافێکن بە عێراقییەکان نابەخشرێن بەخەڵکی کوردستانیشەوە.
ئێمە هێشتا پەشیمانین لەو تێگەیشتنەی، کە کەسانێکی ژیر هەن کار دەکەن بۆ خۆلادان لە لۆژیکی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەی، کە لەم کاتەدا دەیبینرێت و هێشتا کار لەپێناو ئەوە دەکەین ببینە توخمێکی بەهێز بۆ عێراق هەرچەندێک ڕیزی خیانەتکارەکان هەوڵ بدەن خاکەکە بسووتێنن، هەروەک هێشتا لەپێناو ئەوەش کاردەکەین، کە بەرگری لە ئێستا و داهاتوومان بکەین.
٭ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان – لە ڕۆژنامەی ئەلزمان
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی