كلۆپ: له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و پاره‌ی مێركاتۆ به‌رپرسیارنیم

25

یۆرگــن کلۆپــی راهێنــەری لیڤەرپــوڵ لێدوانێکیــدا لەســەر پێگــەی یانەکــەی لــە میرکاتــۆی هاوینــەی ئێســتا، دوای ئــەوەی ســەرەتای یارییەکانــی پرێمەرلیــگ بــە شــێوەیەکی چەقبەســتوو بــوو.
کلــۆپ وتــی، لــە لێدوانێکــدا کــە ماڵپــەڕی (لیڤەرپــوڵ ئیکــۆ)ی بەریتانــی تیشــکی خســتۆتە ســەر: (مــن بەرپرســیار نیــم لــەو پارەیــەی کــە دەتوانیــن خەرجــی بکەیــن. ئەمــە دۆخەکەیــە، کــە شــتەکانمان پێدەڵێن و دواتــر مامەڵەیــان لەگــەڵ دەکەیــن. دۆخەکــە هەمیشــە بــەم شــێوەیەیە و نەگــۆڕاوە).
ئامــاژه ی به وه شــكرد: ده توانیــت بڵێیــت ئه مــه هــۆكاره بــۆ ئــه وه ی ، تیمه كــه گه یشــتووه ته وه منیــش ده بێــت هه میشــه ئــه وه قبــوڵ بكــه‌م… هیــچ مانایه كــی نییــه خه مــی شــتێك بخۆیــت كــه ناتوانیــت بیگۆڕیــت… ئه مــه ش به فیڕۆدانــی وزە و ئەرێنییــە. لــە درێــژەی قســەکانیدا وتــی بەڕاســتی حــەزم لــە گروپــی یاریزانەکانــی ئێســتایە، ئــەوان کارەکتــەری گــەورەن، و ئــەوان دووبــارە ئەوەیــان نیشــان دا،
ئێســتا بــا بچینــە پێشــەوە، نــەک بــەردەوام نیگــەران بیــن لــەم شــتانە.. ڕاســتییەکان وەک خۆیــان دەمێننــەوە.
ســەبارەت بــە پێکانەکانیــش کلــۆپ وتــی: کاتێــک پێکانێکــی زۆرت هەیــە دەبێــت وەک ڕاهێنەرێــک لەخــۆت بپرســیت چ هەڵەیــەک هەیــە؟
وە زیــادی کــرد: چ بەختێکــی خــراپ بــوو.. بە ســێ پێــکان دەســتی پێکــرد، کێلێهێــر لــە کاتــی لەگــەڵ هەڵبــژاردەی ئێرلەنــدا پێکانێکــی هەبــوو، دۆخــی دیۆگــۆ جۆتــاش هاوشــێوەیە، بــەو پێیــەی لــە قۆناغــی ئامادەکاریــدا تەنهــا یــەک مەشــقی ئەنجامــدا. کالڤیــن رامســیش هەیبــوو. کێشــەکان لــە ســەرەتاوە. زۆرن.
لــە کۆتاییــدا وتــی: ئێســتا ئێمــەش جۆیــل ماتیــپ لەدەســت دەدەیــن. ئــەوەی بەســەریدا هــات ســەیر بــوو، وەک چــۆن لــە کاتــی مەشــقەکاندا هەســتی بــە هیــچ نەکــرد، بەشــداری کــرد، و دواتــر وتــی کــە شــتێک 4 یــان 3هەیــە.. و ئــەو بــۆ مــاوەی هەفتــە ئامــادە نابێــت.