خەبات – ساسان دەروێش
ناوبەناو لە میدیاکانەوە هەواڵی ناخۆشی کۆچبەران دەبیستن لە کاروانی نقوومبووی بەلەمەکانیان لە دوورگەکانی نزیک وڵاتی یۆنان کە بەدوای خۆیاندا ماڵوێرانی و لەدەستدانی گیانیان لێکەوتۆتەوە و کۆچ و کۆچبەرانیش لەدنیا بۆتە پرسێکی گەرم و بۆ وەستانیشیان بەهەموو شێوەیەک بەرەنگاریان دەبنەوە و ڕێکاری توندیان بهرامبهریان گرتۆتەبەر، کەچی کۆچبەران لەگەڵ مەرگ و ژیان لە دەریایی ئیجەدا شانسیان تاقی دەکەنەوە بە مەرگێکی حەتمی و نەگەیشتنیان بەکەناری ئارام.
– کورد و دەریای ئیجە
ئێمەی کورد و نەتەوەکانی تری ئاسیا چیرۆکێکی پڕ لە تراژیدیای بێ کۆتاییمان لەگەڵ دەریای ئیجە هەیە لە سنووری وڵاتی یۆنان، بەهۆی کۆچبەرانی نایاسایی و پەڕینەوەیان بۆ ئەورووپا، کە یۆنان وەک دەرگایەکە لە ئاسیا بۆ ئەورووپا، چەندان کاروانی کۆچبەرانی بە تووڕەیی شەپۆلەکانی بەلەمەکانی نوقمی ژێر دەریاکە کردووە و ناسنامەی هەر یەکەیانی لە خۆیدا ونکردوون و لاشەکانیانی بەبێ ڕۆح ڕەوانەی وشکاییەکان کردۆتەوە. هەفتەیەک لەمەوبەریش لە نزیک دوورگەیەکی یۆنان جارێکی تر بەلەمێک بە 80 کۆچبەری نایاسایی نوقمی ژێر دەریابوو، بەپێی ئاژانس و میدیاکانەوە لەو کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکان و نە لە کۆچبەرە ڕزگاربووەکان هیچ هاووڵاتیەکی کورد تۆمار نەکراون کە لەو بەلەمەدا بووبن .
– بارەگای پارتی لە یۆنان
کێ هەیە ڕێگهی نەکەوتبێتە یۆنان و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیشی گوێبیستی دکتۆر سەربەست زاخۆیی نەبووبێ، پیاوێکی ڕۆح سوک و ڕووخۆش، هەمیشە هاوکاری کۆچبەران بووە بێ جیاوازی، لە شۆڕشی گوڵان زیاتر لە 10 ساڵ پێشمەرگە بووە وەک برینپێج و ناسراوە بە دکتۆر سەربەست، لە دوای ئەنفالی بادینان دەچێتە ئۆردوگای ماردین لە تورکیا و دواتر لە ساڵی 1990 دەچێتە وڵاتی یۆنان و لە ساڵی 1993 بارەگای پارتی بە فەرمی دەناسێنرێت لەپاڵ کاری دیبلۆماسی و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەحزاب و پەرلەمانی یۆنان، خزمەتی زۆری کۆچبەرانیش دەکەن وئامێزی گەرمیان بۆ دەکەنەوە .
– کار و چالاکییەکانی بارەگای پارتی لە یۆنان
دکتۆر سەربەست زاخۆیی دەربارەی کاروچالاکییەکانیان وچۆنیەتی کردنەوەی بارەگای پارتی لە یۆنان بۆ خەبات دوا: دوای ئەوەی لە ساڵی 1990 هاتمە یۆنان لە پاش خەباتی چەکداری و 10 ساڵ پێشمەرگایەتی، دەستم بەخەباتی سیاسی و دیبلۆماسی کرد و پەیوەندیم بەهێزکرد لەگەڵ ئەحزاب و کەسایەتیەکانی ناو پەرلەمان لە یۆنان، لەدوای سێ ساڵ کارکردنم بەمشێوەیە لەساڵی 1993 بارەگای پارتی بەفەرمی ناسێنرا و ئاڵای کوردستانی لەسەر هەڵکرا و پەیوەندییەکانمان بەهێزترکرد لەگەڵ وڵاتی یۆنان و ئەمەش بووە جێگهی خۆشحاڵی کۆچبەرانی کورد کە بەبێ جیاوازی بۆ هەر پێداویستی و کێشەکانیان لە ئامیزی گەرمی خۆمانمان گرتوون و خەڵکی خۆشمان لە کوردی شارەکانی باشوور شایهدیمان بۆ ئەدەن .
– گەڕانەوەی جەنازەی کۆچبەرانی کورد
هەروەها دکتۆر سەربەست لەبارەی کارەساتەکان و ناردنەوەی جەنازەی کۆچبەران بۆ کوردستان گوتی: نووسینەوەی مێژووی پارتی لە یۆنان بەچەند لاپەڕەیەک تەواونابێت کە تاکە خەمخۆری کۆچبەرانی کورد و پارتییە و پارتی لە یۆنان خاوەنی سەنتەری کوردی یۆنانییە و خاوەنی ناوەندی ڕەوەندی کوردیشە، بەداخەوە جگە لە کارەساتەکانی ناو دەریای ئیجە بە دەیان کارەساتی دڵتەزینی تریش ڕووئەدات لە کۆچبەرانی کورد لەم وڵاتە کە ئێمە هاوکاریان بووین، ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن یاخود لە دەریاکاندا دەدۆزرینەوە، بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاک سەفین دزەیی و بەهەمانگی لەگەڵ جەنابی ئۆفیسی کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان هەموو تێچووی خەرجییەکان بۆ گەڕانەوەی جەنازەکان خەرج دەکەن لە ئیستاشدا دوو جەنازە لە نەخۆشخانەی ئهلیکسندهرپۆلی یۆنانی ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕەوانەکردنەوەیان بۆ کوردستان کە ئەمەش کاری یەکەم و دووهم نییە، بەڵکو چەندان جەنازەمان ناردۆتەوە و بەهیواین دواناخۆشی بێت بۆ کورد و کۆچبەران لە یۆنان .
– پەیوەندییەکانی پارتی و یۆنان
لە کۆتاییشدا دکتۆر سەربەست دەربارەی بەهێزی پەیوەندییەکانی پارتی و یۆنان گوتی: مێژووی پەیوەندییەکانی پارتی و یۆنان کۆنە و زۆریش بەهێزە، کە بۆ چەندین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەفەرمی بانگهێشتمان دەکەن و لەگەڵیان بەشداردەبین، لەمانگی حەوتی ئەمساڵ لە ئەسینا کۆنگرەیەکی ئابووری بەسترا لەلایەن سەنتەری کوردی یۆنانی بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە کوردستان کە تیایدا وەزیرەکانی یۆنانی و وەبەرهێنان و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی شارەوانیش بەشداربوون و زۆر زۆر پرس تاوتوێ کران، بۆیە لە 20ی هەمان مانگ کۆنگرەیەکی تریش بەسترا بۆ هەمان مەبەست وەزیری ئابووری و زیاتر لە 70 کۆمپانیا و سەرۆکی ژووری بارزگانیش تیایدا بەشداربوون و لەهەمان هۆڵی کۆبوونەوەکەش تابلۆیەکی بارزانیی نەمری نەخشێنراوی دەستی هونەرمەندێکی کورد پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کرا، هەروەک بارزانیی باوک فەرموویەتی: ئێمە خزمەتکاری میللەتی خۆمانین و پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانی کاری سەرەکی ئێمەیە بۆ کوردستانێکی بەهێز.
سهرهتا چاوپێكهوتن دکتۆر سەربەست زاخۆیی: بارەگای پارتی لە یۆنان بۆتە ماڵێک بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران









