خەبات: هەمزە سەرحان:- سێیەم پێشانگای تایبەتی هونەرمەند “شێروان ئیسماعیل” لە هۆڵەندا لە مۆزەخانەی “سوست” كرایەوە .ئەم مۆزەخانە تەمەنی لە پێنج سەد ساڵ زیاترە، تائێستا چەندین هونەرمەندی جیهانی لەم مۆزخانیە پیشانگای كردۆتەوە، سەرەتا بەرێوەبەری مۆزەخانە بەڕێز (كەێس) هونەرمەندی بە میوانان ناساند و كورتەیەك لە كارو چاڵاكیەكانی هونەرمەند بۆ ئامادە بووان خستە ڕوو، سەبارەت بەپێشانگاكە هونەرمەند شێروان عوسمان بە ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند كارەهونەریەكانم كە لەو پیشانگایە نمایش كران، زۆرینەیان بریتی بوون لە نیشاندانی چاند و كەلتوری كوردی لەگەڵ چەند تابڵۆیەك كە گوزارشتیان لە كارەساتی شنگال و ئیزدیەكان دەكرد “.
هەروەها هونەرمەند شێروان ووتی” لایەنێكی تری پێشەنگاكە جگە لە تابلۆ نیشاندانی ئامێری موزیكی كوردی وجل و بەرگ و كتێبی نووسەر و ناودارانی كورد بوو”.شایەنی باسە پێشەنگاكە تا 13/11/2022بەردەوام دەبێت.جێگای ئاماژە بۆ كردنە هونەرمەند شێروان عەزیز لە ساڵ 1975 لە هەولێر لە دایكبووەولە 1993 لە پەیمانگای هونەرەجوانەكانی هەولێر وەرگیراوە لەبەشی شێوەكاری ، لە 1998 خوێندنی پەیمانگای تەواوكردوە ، بووە بە مامۆستایی سەرەتایی وانەی وێنەكێشانی گوتووتەوە تا ئێستا بەردەوامم لە كاری وێنەكێشان .لە ساڵی 2008 لە هۆڵندا دەژیت.










