موحسین گەڵاڵی

16ی ئابی ساڵی 1946 یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یادی لەدایکبوونی سەرۆکمان “سەرۆک مەسعود بارزانی” ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و سەرۆکی ئیرادە وخۆنەچەمێن.

ئەم یادە پیرۆز دەکەم لەسەرۆکمان سەرۆک بارزانی و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.

 پارتی دیموکراتی کوردستان 16/8/1946 لەسەردەستی مەلامستەفای بارزانی باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد دامەزرا، ئەو ڕۆژە ڕۆژیکی پرشنگدار و ڕۆژێکی مێژووییە بۆ خەڵکی کوردستان، گەڕانەوەی هیوا وهەڵهاتنی خۆرە لەشەوێکی تاریکدا، پارتی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی گەلی کورد و ڕزگارکردنی خاکی کوردستان و بەرزڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دامەزراوە، ئەو خۆشەویستییەی  خاک و نیشتمان تەنها لەناو پارتی و پارتییەکان دایە، چونکە خوێندکاری ئەو قوتابخانەیەین کە لەلایەن مەلامستەفای نەمرەوە دامەزراوە، پارتی خاوەنی شۆڕشی گوڵان و ئەیلول و ڕاپەڕین و خاوەنی ڕیفراندۆمە کە کلیلی سەربەخۆیی کوردستانە. خۆتان دەزانن کە خیانەتی تاقمێک بووە هۆی لەدەستدانی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان و هەر ئەو تاقمە خۆی لەڕیفراندۆم بێبەری کرد، لەلایەن هەندێک لەسەرکردەکانی خۆیەوە بە ئاشکرا لە شاشەکانەوە دژی ڕیفراندۆم وەستانەوە.

بەتەنها پارتی و پارتییەکان بوون کە شانیان دایە ژێرئەو بارە قورسە و بە ئێستاشەوە ئێمە وەک پارتی شانازی پێوەدەکەین، با هەموانیش ئەو ڕاستییە بزانن ئەو حسابەی کە وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆ کوردستانی دەکەن،  لەپارتی و سەرکردەکانی پارتییەوە سەرچاوەی گرتووە، بۆیە پارتی پێشرەوی گەل و وڵاتە، پارتی فریادرەسی ئایندەی خەڵکی کوردستانە.