خەبات: سولین سلێمان:- لە ھەولێر بۆ یەکەمینجار لە ھەموو کوردستان و عێراق کافتریەک تایبەت بە پشیلە دەکرێتەوە، ئایا عەبدولناسر کە خاوەنی ئەو کافتریایەیە لە دیمانەیێکدا تایبەت بۆ خەبات دەڵێت”ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەکی خێزانیە ئێمە لە خێزانێکی سوریاوە ھاتوین، شاری ھەولێرمان ھەڵبژارد چونکە ھەولێر شوێنێکی گونجاوە بو پرۆژەی بچوک بیرۆکەی نوێ.

ئايا دەربارەی بیرۆکەی ئەو کافتریایە گوتی”ئەم کافتریایە پرۆژەیەکی بازرگانی نیە و ئامانجمان لێ تەنھا مامەڵەی دروستی خەڵکە لەگەڵ پشیلەکان لەگەڵ ئەوەش بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵەوە بەرپرسیارەتیەکی گەورەیە بۆیە ئێمە بیرمان کردەوە کە ئەو کەسانەی ناتوانن پشیلە لە ماڵ بەخێو بکەن بەڵام خۆشەویستیان بۆ پشیلەکان ھەیە بتوانن لە کافتریاکەمان کاتێکی خۆش لەگەڵ پشیلەکان بەسەر ببەن و یاریان لەگەڵ دا بکەن و ئێمە ئەو بەرپرسیارەتیەمان ھەڵگرتووە. کافتریای پشیلەکان ژمارەیەکی زۆری پشیلەی جۆراوجۆر ھەن و رۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن چ بە مەبەستی کات بەسەربردن لەگەڵ پشیلەکان یان وێنە گرتنیان لەگەڵی.

ئایا ئاماژەی بەوەش دا و گوتی”ژمارەی کارمەندانی ئێمە لە ناوەوە و دەرەوەی کافتریاکەمان 10کارمەندین،ئایا لە کۆتایدا گوتی”دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەو پرۆژەیە نامەیەکی مرۆڤانەیە و بۆ ھاندان و خۆشەویستی و پاراستنی ئاژەڵان بە ھەموو شێوەیەک.