خەبات: سولین سلێمان:- سارا عەبدولا بەرگریکار لە یاری فوتساڵی یانەی ھەولێر لە دیمانەیێکدا بۆ خەبات باس لە نوێترین چالاکیەکانیان و یاریەکانی خولی کوردستان و عێراق دەکات.
*نوێترین ئامادەکاریەکانتان بۆ وەرزی نوێی خولی پلە نایابی کوردستان و عێراق چین؟
“لە ئێستادا ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ خولی کوردستان و عێراق و رۆژانە ئێمە بە بەردەوامی مەشق و راھێنان ئەنجام دەدەین و ھەر کاتێک بزانین کە ئەنجام دانی خولی کوردستان و عێراق نزیک دەبێتەوە ئێمە مەشق و راھێنانەکانی وەک مەشقی جەستە و لەش زیاتر دەکەین تاوەکو بتوانین ئەنجام باش بەدەست بێنین.
*ئاستی ئێوە لە ئێستادا بە گشتی چۆنە؟
“لەبەر ئەوەی لە ئێستادا خولی کوردستان و عێراق راگیراوە ئەمەش بوەتە ئەگەری ئەوەی کە ھەندێک لە ئاستی ئێمە بھێنێتە خوار، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئێمە بە بەردەوامی مەشق و راھێنانەکانمان ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی خۆمان لە سالانی رابردوو باشتر لێ بکەین ئەنجامی باشتر لە سالی رابردوو بەدەست بێنین.
*پاڵپشتی ئێوە کێن؟
“پاڵپشتی سەرەکی ئێمە بۆ ھەموو یاریزانەکانمان تەنھا خێزانەکانمان دوای ئەوانیش مامۆستا و راھێنەری بەتوانا مەزن موحەمەدە کە راھێنەری یاری فوتساڵە زۆر ھاوکار بووە لەگەڵ ئێمە چ بۆ بەدەستھێنانی نازناو و چ بۆ ئەنجام دانی راھێنان.
*بەدەستھێنانی نازناوی کوردستان چ گرنگیەکی بۆ ئێوە ھەبووە؟
“بەدەستھێنانی نازناو ھەم بۆ یانە و ھەمیش بۆ یاریزان ھەستێکی زۆر خۆشە چونکە دەبێتە ھۆی ئەوە کە زیاتر حەزی یاریزان لە سەر یاریکردن زیاتر بێت بتوانێت بەرەو ئامانجی گەورەتر ھەنگاو بنێت.
*بۆچی راھێنەری کچ لە یاری فوتساڵدا نابینرێت؟
“لە وەرزشدا گرنگیەکی کەمتر بە ئافرەت دەدرێت لە بواری پۆستی راھێنەریدا ھەرچەندە تواناکانی ئافرەت لە راھێنەریدا ھیچی کەمتر نیە لە تواناکانی پیاوان بگرە زیاتریشە بەڵام وەک دەبنرێت ئافرەت لە پۆستی راھێنەری دا تەنھا بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن و ھیوادارم زیایر ئەم درفەتە بۆ ئافرەتان دروست بکرێت تا بتوانن لەو بوارەدا تواناکانی خۆیان بەدەر بخەن ھەنگاو باشتر بنێن.