گرنگترین هۆكاری ئەم دیاردەیە ئەمانن:
یەكەم. كەمبوونەوەی ڤیتامین و توخمە كانزاییەكان لە ئالیكدا وەك كەمی مس و كۆبڵت و زینگ و یۆد و فۆسفۆر، ئەوەش چارەسەر دەكرێت بە پێدانی كۆمەڵەك لە ڤیتامین و خوێ كە توخمە كانزاییانەی تێدایە لەگەڵ ئاو و ئالیك بۆ ماوەی 5-7 رۆژ.

دووەم. كەوتنی خوری لە وەرزی هاویندا سروشتییە، بەڵام وەرینی سروشتی خوری ناگاتە ئەو رادەیەی كە پێستی ئاژەڵەكە بەدەركەوێت، چونكە زۆر جار ناوەرێت ئەگەر لە ژێریدا خورییەكی تازە دەرنەكەوێت.

سێیەم. لەوانەیە نەخۆشییەك بێت تووشیی رەگی خورییەكە هاتبێت وەك گەڕی یان ئەسپێ ئەوەش بە وەرگرتنی دەرزی (ئیفۆمیك) لە ژێر پێست چارەسەر دەبێت لەگەڵ وەرگرتنی هەتوانێكی گۆگردی بۆ ماوەی 3 رۆژ.

چوارەم. توشبوون بە كرمی جگەر، ئەوەش دوای توێكاری جگەر دەردەكەوێت، لە هەمانكاتدا ئەگەر كرم لە كەناڵی جگەر هەبێت، ئەوەش بە پێدانی دەرمانی دەردانی ئەو كرمانە چارەسەر دەبێت.