حكوومەتی سعوودیا پێشنیارێكی پێشكەش بە عێراق كرد بۆ داچاندنی نزیكەی 6 ملیۆن دۆنم زەوی لە بیابانەكاندا، عێراق حكوومەتی سعوودیای ئاگادار كردەوە كە توانای دەستەبەركردنی ئاوی پێویستی نییە بۆ دەستپێشخەرییەكەی ولاتی سعوودیا كە بە ناوی (رۆژهەڵاتی ناوینی سەوز) دایە، بۆ چاندنی 6 ملیۆن دۆنم زەوی لە هەر یەك لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەجەف و موسەننا.

دەستپێشجەرییەكەی سعوودیا پێشكەش چەند وڵاتێك لە ناوچەكەدا كراوە بە مەبەستی باشكردنی ژینگە لەم ناوچەیە ئەوەش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی ستراتیجی دا دێت كە سعوودیا دایرژتووە بە ئامانجی سەوزكردنی بیابان و چاندنی 50 ملیۆن دار لە نیمچە دورگە و كەنداو و عیراق دا، لە راپۆرتێكدا كە لە لایان عیراقەوە بەرزكراوەتەوە دەریدەخات كە عیراق دەستپێشخەری “رۆژهەڵاتێكی ناوینی سەوز” رەت دەكاتەوە بە پاساوی دابیننەكردنی ئاوی پێویست بۆ ئەم پرۆژەیە، شارەزایانیش دەڵێن پاساوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە شوێن خۆی نییە و هەر چارەسەرێكی سەرپێیی سەركەوتوو نابێت و عیراق پێەیستی بە چارەسەری نوێبووەوەیە بۆ گەیشتن بە ئەنجام.