سەرجەم مزرەمەنییەكان (پرتەقاڵ و لیمۆی شیرین و لیمۆی ترش و لالەنگی و نارنج) پێویستیان بە لایانی كەم 7 كاتژمێر تیشكی خۆر هەیە لە رۆژێكدا، ئەو مزرەمەنیانەی لەبەر سێبەر چێندراون بەرهەمیان نابێت.

بە شێوەیەكی گشتی هەندێك فاكتەر هەیە بۆ سەركەوتنی چاندنی داری لیمۆی ترش لێرەدا باسی دەكەین:
یەكەم. رەچاەكردنی دووری نێوان دارەكان بۆ ئەوەی نەبنە بەربەست بۆ گەیشتنی تیشكی خۆر بۆ دارەكان.
دووەم. دارەكان پێویستیان بە ئاودانی نەگۆڕ و رێكوپێكە هەیە بۆ بەرهەمهێنان.
سێەم. بەرزبوونەوەی رادەی شێ لە خاكدا دەبێتە هۆی كەمی مژینی توخمە خۆراكییەكان كە دارەكە بەهۆیەوە گەشە دەكات.
چوارەم. گرنگیدان بە كێڵان و هەواگۆڕكێی خاك و یارەمەتیدانی رەگ بۆ ئەنجامدانی فرمانەكانی.
پێنجەم. مكوڕبوون لەسەر پەینكردنی مزرەمەنییەكان لە هەردوو وەرزی زستان و بەهاردا, لە وەرزی زستاندا زبڵی پەلەوەر بەكار دێت و لە وەرزی پایزیشدا پەینی NPK، 20.20.20 (ئەویش لە كۆتایی وەرزی زستاندا).
شەشەم. بڕینی لقە زیادەكان بە تایبەت ئەوانەی ئاڕاستەیان بەرەو ناوەڕاستی دارەكەیە بۆ هاندانی لقە سەرەكییەكان لەسەر گەشەكردن و بەردان.
حەوتەم. هەر چەندPhی خاك بەرزبێت كاركردنی رەگ لاواز دەبێت و كرداری هەڵمژین بە باشی ئەنجام نادات، بۆیە پێویستە ترشی خاك رێكبخرێتەوە لە رێگای زیادكردنی كبریتاتی كالیسیۆم یان پاشماوەی قاوە ئەگەر هەبێت تێكەڵ بە خاك دەكرێت.