جافێت تانگانگای بەرگریکاری یانەی تۆتنهام یانە ئینگلیزەکە وا دیارە لە ڕۆژانی کۆتایی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا یانە ئینگلیزییەکە بەجێبهێڵێت، یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکە لە ئەکاونتەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەی دەرچووە، ئەمەش وای لێکرد بەدوای شوێنێکی دیکەدا بگەڕێت، بۆ ئەوەی یاریکردنی ئاسایی خۆی مسۆگەر بکات.

بە گوتەی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوە لە ئەوروپا، جارێکی دیکە تانگانگا گەڕایەوە بازنەی بەرژەوەندییەکانی میلان، ڕۆمانۆ لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان لە نێوان تۆتنهام و ڕۆسۆنێری دەستیپێکردووە، سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە بۆ یاریگای سان سیرۆ، چونکە لە ئێستادا هەردوو یانە بە شێوەیەکی بەرفراوان دانوستان لەسەر وردەکارییەکانی ئەگەری گرێبەستەکە دەکەن، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لەم دواییانەدا میلان نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ ئابدۆ دیالۆ بکات کە یاریزانێکی پاریس سانجێرمان بوو، بۆیە تانگانگا بوو بە بژاردەی جێگرەوەی لە ئێستادا.