بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی فەرەنسا، پاریس سانجێرمان و مارسیلیا لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یوفا”ەوە هەڕەشەی سزادانیان لەسەرە، بەهۆی ئەو زیانە ماددییانەی کە بەرکەوتوون، هەروەها پابەند نەبوونیان بە سیاسەتەکانی یاریی دادپەروەرانەی داراییەوە، ڕۆژنامەی لی کیپی فەرەنسی، دەسەڵاتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتنێکی یەکلاییکردنەوەی لەگەڵ هەردوو یانەکە پەسەند کرد، کە سزای ئابووری لەخۆدەگرێت کە ڕەنگە سزای وەرزشی لەگەڵدا بێت، ئەگەر لە وەرزەکانی داهاتوودا دۆخەکە نەگۆڕێت.

زیانەکانی پاریس سانجێرمان لە بەربەستی رێگەپێدراوی 30 ملیۆن یۆرۆی تێپەڕاند، لە 3 وەرزی رابردوودا، وە پێویست بوو پاریس و مارسیلیا هەژمارەکانیان هەموار بکەنەوە، بۆ ئەوەی سزای توندیان بەسەردا نەسەپێنرێت، کە دەتوانێت ببێتە هۆی دوورخستنەوە لە بەشداریکردن لە پێشبڕکێکانی ئەوروپا.

دەسەڵاتی دارایی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەو فایلانەی کە هەردوو یانە ناردبوویان ڕازی نەبوو، بۆیە لەڕووی داراییەوە سزا دران، جێگای ئاماژەیە ئەم وەرزەی پاریس سان جێرمان و مارسیلیا بەشداری لە چامپیۆنزلیگ دەکەن، چاوەڕێی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکان دەکەن، کە بڕیارە لە 25ی ئاب بەڕێوەبچێت.