ستیڤن ژانگ، سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان، مشتومڕی داهاتووی میلان سکرینیاری یەکلاییکردەوە، وە ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا” ئاماژەی بەوە کردووە کە ژانگ بڕیاری داوە لەم هاوینەدا سکرینیار نەفرۆشێت، سەرەڕای ئارەزووی پاریس سانجێرمان بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی پێش کۆتایی هاتنی مێرکاتۆی ئەم مانگە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسانی پاریس ئۆفەرێکیان کردووە بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، جگە لەو زیادکردنانە، بۆ ئەوەی بەرگریکارە سلۆڤاکییەکە بەدەستبهێنن، “فوتبۆڵ ئیتاڵیا” ئاماژەی بەوەشکردووە، ژانگ ئاماژەی بەوەداوە کە رێگە نادات سکرینیار لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی ئینتەرمیلان بەجێبهێڵێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بە سیمۆن ئینزاگی راهێنەر بۆ ئەوەی بە هێمنی کار بکات، تەنانەت هەوڵ بدات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە تەمەن 27 ساڵەکە، چونکە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ساڵ کۆتایی دێت، شایانی باسە سکرینیار بۆ ماوەی ٨٧ خولەک بەشداری لە یەکەم یاری ئینتەرمیلان لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا کرد، کە نێرازۆری لەسەر حیسابی لێچی (٢-١) سەرکەوتنی بەدەستهێنا.