بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئینگلیزی، پێدەچێت چێڵسی لە گواستنەوەی تەنها کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری سەنیگالی لەم هاوینەدا نەوەستابێت، چونکە بەنیازە پەیوەندی بە هاری ماگوایەری یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدەوە بکات، رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانە لەندەنییەکە لە پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریدایە بۆ گواستنەوەی ماگوایەر، لە ئەگەری ئەوەی شکست بهێنێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ وێسلی فۆفانا لە لیستەر سیتی، کە ئەمەش بووەتە شتێکی قورس.
چێڵسی بەنیازە سوود لە خواستی مان یونایتد وەربگرێت بۆ گواستنەوەی کریستیان پولیسیچی یاریزانی باڵی ئەمریکی، بۆ ئەوەی بە گرێبەستێکی گۆڕینەوە بچێتە ناو ماگوایەرەوە، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی ئەو هەواڵانەدا دێت کە باس لەوە دەکەن رەنگە ئیریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی کاپتنی شەیتانە سوورەکان لە پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر لیڤەرپوول دووربخاتەوە، لە قۆناغی داهاتووی خولی نایابی ئینگلیزی، ماگوایەر لەم ماوەیەی دواییدا بەردەوام رەخنەی لێدەگیرێت، ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی خۆی و چەندین هەڵەی بەرگرییەوە.