رۆژی هەینی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی کاسیمیرۆی بەڕازیلی بۆ ڕیزەکانی شەیتانە سوورەکان، ڕیاڵ لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کاسیمیرۆ دەربڕی و بە “بەشێک لە ئەفسانەی یانەکە” وەسف دەکات.

یانەی ریاڵ مەدرید پێداچوونەوەی بە ژمارەی پێوانەیی ئەو پاڵەوانێتیانەدا كرد كە تیایدا یاریزانە بەڕازیلیەكە تاجی درێسی مێرینگی لەسەر بوو، كە گەیشتە 18 نازناو، 5 نازناو لە چامپیۆنزلیگ، 3 نازناو لە مۆندیالی یانەكان، هەروەها لە سوپەری ئەوروپا و لالیگا و ئیسپانیاش هەمان نازناو سوپەر، لەگەڵ یەک نازناو لە جامی شا، هەروەها کاسیمیرۆ بە تاک وەک باشترین یاریزانی سوپەری ئەوروپی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ریاڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە لیستی ئەو کاندیدانەدایە کە ئەمساڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، مێرینگی ئاماژەی بەوەدا کە ماڵئاوایی لە کاسیمیرۆ دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ رێک دەخرێت.