ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، کەمتر لە دوو هەفتە پێش داخستنی گواستنەوەی هاوینە، بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت، وە ڕۆژنامەی فەرەنسی “Le Parisien” ئاشکرای کردووە کە واندا نارا هاوسەری ئیکاردی و بریکارەکەی لە تورکیا بووە بۆ دانوستان لەگەڵ گالاتەسەرای و فەنرباخچە.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە هەوڵدەدات بەشداری بکات بە شێوەیەکی سەرەکی دوای ئەوەی بە دڵنیاییەوە لە هەژماری کریستۆف گالتێتی ڕاهێنەری نوێ دەرچووە، لای خۆیەوە تۆڕی “RMC”ی فەرەنسی بڵاویکردەوە، گرێبەستی گواستنەوەی ئیکاردی پێویستی بە ئیمتیازات هەیە لە ئیدارەی سان جێرمان، هەروەها یاریزانەکە دەبێت مووچەی ساڵانەی کەم بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ماورۆ ئیکاردی داوای قەرەبوویەکی دارایی گەورە لە بەڕێوەبەرایەتی یانەکەی پاریس کردووە، لە ئەگەری بیرکردنەوە لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت، یانه‌ پاریسییه‌كه‌ رووبه‌ڕووی هه‌مان قه‌یران بووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیدریسا گایه‌ و ئاندێر هێرێرا، چونكه‌ بۆنده‌كانیان له‌ 2023 و 2024 كۆتایی دێت.