فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزای بەناوبانگی گواستنەوەکان دووپاتیکردەوە کە یانەی چێڵسی لەگەڵ پیێر ئیمریک ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی گەیشتووەتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە بەدەستبهێنێت.
فابریزیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، پێیان وتم كۆبوونەوەكەی نێوان چێڵسی و ئۆبامیانگ ئەرێنی بوو، ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرجە کەسییەکان قەیران نابێت، چێڵسی و بریکارەکانی ئۆبامیانگ لەسەر گرێبەستەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە قسە لەگەڵ بەرشەلۆنە بکەین، چونکە چێڵسی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بە بەهایەکی زۆر بەرز دەزانێت بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە، ئۆبامیانگ لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە بارسا کرد و لە یانەی ئارسناڵەوە هاتبوو، بەڵام دوای ٦ مانگ هێرشبەرە گابۆنییەکە چیتر هەڵبژاردەی یەکەم نییە بۆ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر، بە تایبەت دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی کرد.