خەبات: وریشە عومەر:- شانۆكار ساوێن جەلال عەلی ئەكتەرێكی دەركەوتوی لاوە، دەربارەی شانۆ قسیەی بۆكردین و وەڵامی پرسیارەكانی بەم جۆرە داینەوە:
*هۆكارچیە كەبینەر لەدرمای كوردی تۆراوە؟
درامای كوردی لە ئێستادا سیما و ڕوخساری دراما بیانیەكانی گرتووە و زۆر لە كلتوری كوردی لایداوە. و تەنها لاسای كردنەوەی دراما بیانیەكانە بەڵام بە ئەكتەری كوردی و شوێنی كوردی هەر ئەمەشە كە بینەر بێزار ئەكات لە سەیر كردنی هەمان دراما و هەمان چیرۆك بەداخەوە هیوادارم هونەرمەندان كار لە چیرۆكی جیاوازی واقعی كوردستان بكەن نەك لاسای و تەقلید.
*تاچەند گرنگە كاراسات و روداوەكانی گەلی كورد بكرێن بەشانۆو لەرێی هونەر بەنەوەی نوێ و جیهان بناسرێندرێن؟
بەڕای من وەك شانۆ كارێك باشتر وایە كە ڕووداوەكانی گەلی كورد بكرێن بە شانۆ بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێك بە جیهان بە گشتی و وە گەلی كورد بە تایبەتی. چەندەها كارەساتی واقعی گەلەكەمان هەیە كە پێوستەكاریان لەسەر بكرێ و بە دەرەوەی كوردستان و جیهان بناسێنرێت.
*وەك ئەكتەرێكی ئافرەت لەچی نیگەرانیت؟
هەمیشە كاری شانۆیی پێویستە سەپۆرتی باش بكرێت تاك و بەرهەمی باش دروست بكرێت بەداخەوە لەوە نیگەرانم كە هاوكاری بۆ كاری هونەری و بەتایبەت هونەری شانۆ زۆر كەمە و ئەمەش وا دەكات كە كاری شانۆی ڕوو لەكەم بون بێت و جگەلەمەش بەداخەوە كە هەركەس هەڵدەستێ بە ناوی شانۆوە كار دەكات، بەڵام شانۆكارێكی نا ئامادەیە لە ڕوی نواند ن و دەرهێنان و كۆی پڕۆسەی شانۆیەكە بۆ هیوام وایە ئەم دیاردانە نەمێنێ.
*چی دەربارەی فلیمی دۆبلاژكراو دەڵێی كەلەكەناڵە كان پشان دەدرێت؟
من زۆرێك لە فلیمە دۆبلاژكراوەكان بە هۆكاری سەرەكی دەبینم بۆ تێكچونی پەیوەندی خێزانی و بونی زۆرێك لەو ڕووداوانەی لە كۆمەڵگەی كوردی بە دیار كەوتوە بەداخەوە.
*دەبێت چی بكرێت بەبۆچوونی تۆ هەتا بینەرو شانۆو درامای كوردی ئاشت بكرێنەوە؟
گرنگترین خاڵ واز لە لاسایكردنەوە بهێنرێ، بە بیرۆكەی نوێوە دەست بە شانۆ بكرێت بە جۆرێك لەگەڵ كلتوری كوردیدا بگونجێت.
*ڕۆڵ بینین لەشانۆی شەقام خۆشترە یان هۆڵ بۆ؟
بە تێڕوانینی من شانۆی ناو هۆڵ كاری گەری زیاترە لەچاو شانۆی شەقام چونكە لەناو هۆڵدا تۆ ئەتوانیت ڕوناكی و لە ڕوی جەخت و بە دواداهاتن و هاوسەنگی دروست بكەیت و ئەو كەشەی كە شانۆكە پێویستیەتی ئەتوانی بیخوڵقێنی بەڵام لەشانۆی شەقام دا نا.
*تاچەند قورسترە كاتێك ڕۆڵی سەرەكی دەبینیت لەگەڵ ڕۆڵی ئاسای؟
بەڕای من هەر كام لە ڕۆڵەكان هێزێكی تایبەتی دەوێ. و ڕۆڵ هەر ڕۆڵە بە ڵام بە گرینگیەوە پێویستە لەگەڵ كارەكتەرەكەت دا ژیان بكەی و لەناخی كارەكتەرەكەت بگەی و تێبگەی كەلەپشت دیالۆگەكانەوە چی هەیە تا بتوانی باشتر ونایاب تر نواندن بكەیت و بێگومان ڕۆڵی سەرەكی قورسترە بەڵام ئەوەشمان لە بیر نەچێت ئەكتەر كە هەمیشە پێوسیتە ڕاهێنانەكانی دەنگ و جەستەی بكات چونكە ئەمانە كەرستەی ئەكتەرن بۆ ئەوەی ئامادەی هەبێ بۆهەموو كارێكی شانۆیی.
*وەكو كچە شانۆكارێك لەم پەڕەكانی سەرڕێت چین؟
هەندێك جار كاریگەری كۆمەڵایەتی خێزان دەبێتە ڕێگر لەبەردەم كارە هونەریەكان و هەندێك جار نەبونی هاوكاری و یارمەتی نەدان بۆ پڕۆژەیەكی هونەری.
*هەتاكەی ئامادەی شانۆكاربیت؟
هونەر و شانۆ تەواوی ژیانی منن و هەرگیز ناتوانم داببڕێم لێی. ئاشقی هونەری شانۆم . بۆ هەمیشە سەركەوت وم چونكە باوەڕم بە خۆمە.
*دوا پرۆژەت چیەوخەون بەچیوە دەبیت؟
دوا پڕۆژەم خەریكی پڕۆڤەو خۆ ئامادەكردنین بۆ نمایشێكی شانۆیی لەشاری سلێمانی بەناوی ) تارمای درۆ) لە نووسینی/ گیڤارا جەبار، ڕۆڵی سەرەكی ئەبینم لەم نمایشە دا .خەون و ئامانجم بۆ داهاتووم ئەوەیە بتوانم بە گەلەكەمی بگەیەنم كە ئافرەتیش مافی دەربڕینی تواناكانی هەیە و دەتوانێت بەو جۆرە بژی و هەنگاو بنێت كە دەیەوێت بە سەربەرزی.