خەبات:سولین سلێمان:- یوسف عەتیە گۆرانیبێژی لاو نوێترین بەرهەمی ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی(ئەو كچە نازدارە) ی لە یوتیوبی خۆی بڵاودەكاتەوە.یوسف لەم بارەی ئەم بەرهەمە نوێیە بۆ خەبات گوتی”ئەم بەرهەمە یێكێكە لەو كەڤەرە جوانەكان كەلە لایەن زریانەوە تۆمار كراوە و كاری موزیكیشی لە لایەن هاوبەش جیهان ئەرینجی بۆ كراوە و هەروەها راستی سەباح كاری دەرهێنانی بۆ ئەم بەرهەمەی ئەنجام داوە.
یوسف گوتیشی “ناڵێم ئەم بەرهەمەم بە دڵی هەموو كەسێك دەبێت،بەڵام دڵنیام بە دڵی زۆربەتان دەبێت.یوسف یێكێكە لە دەنگە نوێیەكان لەناو هونەری كوردیدا ئەم بەرهەمەشی یەكەم ڤیدیۆ كلیپی خۆیەتی كە پێشكەش بە هەوادارانی كردووە.