سەگڤان هالو
ڕوژی شازدەی ئاب ڕوژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕوژی لە دایک بوونی هێژا سەرۆک بارزانیە 16 ئاب دەسپێکی وەرچەرخانێکی سیاسیە وهاوکاتە لە گەڵ وەرچەرخانی سیاسی سیستەمی نێودەوڵەتی کە بە چۆڵکردنی گوڕەپانی سیاسی لە لایەن بەرەی هاوپەیمانانەوە بۆ دوو زلهێزی ڕکابەری یەکتر لە جیهاندا کە ئەوانیش ئەمریکا و یەکیەتی سوڤیەتی جاران بوون لە سەردەمی بەرەی هاوپەیمانان تا کوتایی جەنگی دووەمی جیهانی هەر چی شوڕش و ڕاپەڕینی کورد هەبوو لەنێو بردرابوون و ئیتر بێ هیوایی باڵی بەسەر نەتەوەی کورد دا کێشا بوو هیچ ئومێدێک لای تاکی کورد نەمابوو بە دوزی ڕەوای نەتەوەکەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی سومبولی ڕوحی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بارزانی نەمر دەتوانم بڵێم وەک فریاد ڕەسێک دەرکەوت بۆ ڕزگار کردنی کورد لە لوتکەی بێ هیوایی و ئومێدی کەڕاندەوە جارێکی تر بۆ تاکی کورد لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا.

دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سیاسی لەو ئان ساتەدا تەحەددا یان باشتر بڵێم ئاستەنگێکی بە هێز بوو لە هەمبەر دوژمنان و داگیرکارانی کوردستاندا توانی لەماوەیێکی کەمدا ئەو پەرتەوازەیی و بوشاییە سیاسە و کومەڵایەتیە نەهێڵێت و گشت گەلی کوردستان لە ژێر چەتری پارتیدا کۆ بکاتەوە و ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانیش لە ناخی تاکی کوردو کوردستانی دا جێگیر بکات بە چەشنێک ئامادە بێت بەرگری لە کەڕامەت و ناسنامە زەوتکراوەکەی بکات شایانی باسە هیچ کات ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاق جێگەی متمانە نەبوون.

بویە بارزانی نەمر بە گرتنە بەری سیاسەتێکی حەکیمانە ئەویش بریتی بو لە دروستکردنی یەکدەنگی و یەک هەڵوێیستی ئەم تەبایی و یەکگرتنەی کوردو کورستانیان دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانی هەراسان کردبوو، چونکە ڕوژ دوای ڕوژ هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە هێزتر دەبوو و تاکی کورد خوی بە خاوەنی خاکی پیروزی کوردستانی دەزانی هەربویەش گەر بێتو سەیری گوشار و کاریگەرییەکانی پارتی بکەین لەسەر رژێمە یەک لە دواییەکانی عێراق دەبینین لە ساڵی 1958 کاتێک کە سیستەمی پاشایەتی گۆڕا بۆ کوماری و سەرۆک کوماری عیڕاق عەبدولکەریم قاسم جڵەوی دەستەڵاتی سیاسی لە عیڕاقدا گرتە دەست دانی نا بە هاوبەشی کورد لە خاکی عێرق و لە دەستوری کاتی ئەوسا لە ماددەی سێ دا دەڵێت کوردو عەڕەب هاوبەشن لە نیشتیمانی عیڕاقیدا.

ئەمە خوی لە خویدا داننان و گوڕانکاریەکی گەورە بوو لەو سەردەمەدا، هەڵوێستەکانی قاسم لە سەرتادا باش بوون بەڵام بیری ناسونالییستی زاڵ بوو بەسەر عڕاق و وڵاتانی ناوچەکەدا بویەش قاسمیش پاشگەز بویەوە لە بەڵێنەکانی خوی بارزانی نەمر دژی شەڕ بوو هەموو کات لە گەڵ چارەسەری ئاشتیانەدا بوو
بەڵام کاتێک دوژمنت پەلامارت بدات ناچاریت بەرگری لە بوونی خوت بکەی ئەوەبوو ساڵی 1961 شوڕشی ئەیلول هەڵگیرسا و لە خانەقین تا زاخوو ڕۆلەکانی گەلی کوردستان بەرگریان لە خاکی کوردستان کرد و بۆ ماوەی 14 ساڵ بەردەوام بوو لێرەدا مەبەست ئەوەیە کە بە دامەزڕاندنی پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستان بە سەرۆکایەتی باررانی نەمر بو دوژمنان بسەلمێنن کە کورد ماوە و خاوەن دوزێکی سیاسی و نەتەوەیی ڕەوایە و دەوڵەتە زلهێزەکان هاوشانی دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان غەدریان لەێ کردووە بە هوی چاوچنوکیان بو وەدی هێنانی بەرژەوەندیەکانیان لە سەر حیسابی نەتەوەیێکی پەنجا میلیونی.

لە کوتایی دا دەڵێیین ڕوژی 16 ئاب ڕوژێکی ئەوەندە ییروزە چۆنکە دەسپێکی خەبات وتێکوشانێکی ئەقڵانی و لوژیکی بوو دژی داگیرکاران و ڕەواندنەوەی نیگەرانی و بێ هیوایی لە ناخی تاکی کورد و کوردستانی دا، ئەم دەستکەوتانەی ئەمڕوش بەدەست هاتوون بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی گشت شوڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستانەو و لە سەرۆی هەموشیانەوە شوڕشی سیاسی وکولتوری وچەکداری پارتی و بارزانی نەمرە و بەردەوامیدان بە شوڕش و تێکوشانە سەرۆکی هێژا مەسعود باررانیە بە ڕێبازی پیروزی بارزانی تا ئەمڕۆ هەر ئەم بەردەوامیدانە هێژا مەسعود بارزانی بە خەبات و تێکوشان و گرتنە بەری هەمان ستڕاتیژیەت و سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی باوک بووە هوی گوڕانکاریەکی سیاسی گەورە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا و ئەمڕوش لە سایەیدا هەرێمێکی هێمن و ئارام سەقامگیرمان هەیە.

پیروز بێت 16ی ئاب ڕوژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دایک بوونی سەرۆکی کوردان مەسعود بارزانی لە گشت کوردو کوردستانیەکی دڵسوز و نیشتیمانپەروەر.