فازل رەوف
لەدوای دامەزراندنی كۆماری كوردستان لەساڵی 1946 لە شاری مەهاباد بە سەرۆكایەتی پێشەوا قازی محەمەدی نەمر و دوای راوێژوكۆبوونەوەی چڕوپڕی هەڤاڵان (لە كۆماری مەهاباد دا مەلا مستەفا بارزانی، هەمزە عەبدوڵڵا، میر حاج ئەحمەد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو، محمد محمود قودسی، خەیرولڵا عەبدولكەریم، عیزەت عەبدولعەزیز، پەیڕەو و پڕۆگروامی پارتیان دانا، بۆ هەمان مەبەست هەمزە عەبدولڵا یان ناردە كوردستانی عێراق ، هەمزە عەبدوڵڵاش لەوێ لەگەڵ حزبی ڕزگاری كۆبووەو بڕیاریان دا بێنە ناو پارتی، ڕزگاری و شۆڕش سەرەتای ئاب كۆنگرەیان بەست و خۆیان هەڵوەشاندەوە.
لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە بەغدا بە ئامادەبوونی ٧٠ ئەندام كونگرەی یەكەم بەستراو پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزرا، بارزانیی نەمر بەتێكڕای دەنگ كرا بە سەرۆكی پارتی و شێخ لەتیف و كاكە زیاد بوون بە جێگری یەكەم و دووەمی پارتی، شایانی باسە (پارتی دیموكراتی كوردستان) سەرەتا ناوی “پارتی دیموكراتی كورد” بوو، دواتر لە كۆنگرەی سێیەمدا لە شاری كەركووك بڕیاردرا ناوی بكرێتە “پارتی دیموكراتی كوردستان”، تروسكەیەكی تر لە كوردستانی باشور پەیدا بوو ئەویش جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی لە پایتەختی كۆمار لە مەهاباد هاتە دنیاوە شان بە شانی روناكی (یەكەم كۆنگرەی پارتیمان) تروسكەی ئەستێرەی لە دایكبوونی سەرۆك مەسعود بارزانی درەوشایەوە ،دوای رووخانی كۆماری كوردستان و لە سێدارەدانی قازی پێشەواو هەڤاڵانی بارزانیی نەمر بی خۆی و زیاتر لە 500 هەڤاڵ لە بارزانییەكان لە ئاوی (ئاراس) پەڕینەوەو چوونە ناو یەكێتی سۆڤیت (ڕوسیا) ماوەی 12 ساڵ لە دەوروبەری و ئاوارەیی ڕوسیا ،واتە 1947-1958 لەم ماوەیەدا سێ كۆنگرە بەسترا و لە هەرسێ كۆنگرەكەدا جەنابی بارزانیی نەمر بە غیابی بە سەرۆكی پارتی هەڵبژێرا.
دوای هەڵایسانی شۆڕشی تەمووزی 1958 و گەڕانەوەی بارزانیی نەمر و بارزانیەكان بۆ عێراق و مەخابن دوای پاشگەزبوونەوەی دەسەڵاتی سیادەی عێراق لە رێكەوتن لەگەڵ شۆڕش، بڕیاری چونەوەی شاخ دراو شۆڕشی ئەیلول دەستی پێكرد و شوڕش تا 9 ساڵ درێژی كێشا و شۆڕش زۆر گەورەو بەهێز بوو تاكو بەیانی یازدەی ئازاری حەفتا، حەوت كۆنگرە بەسترا و كۆنگری 8 لە دوای پەشیمانبونەوەی ڕژێم لە بەیانی ئازار شەڕ دەستی پێ كردەوە لە 1975 لە سەر داوای زۆر وڵاتی زلهێز كێشەكان چارەسەر نەكرا و كۆتایی بە شۆڕش هات ، دوای دروستبوونەوەی سەركردایەتی كاتی و گەڕانەوەی ڕێكخستن و وەفاتی بارزانیی نەمر بڕیاری كۆنگرەی نۆ هەم درا لە 1979 پارتی دیموكراتی كوردستان دروست بوو سەرۆك مسعود بارزانی بە سەرۆك هەڵبژێرا بەتەواوی هێز لقەكان دروست بونەوە و شۆڕش گەشەی كردەوە پاش 10 ساڵ كۆنگرەی دەهەم بەسترا لە 1989 بە راستی كۆنگرەیەكی نەوعی ڕێك پێك و پڕ گفتوگۆو سەركەوتو بوو ،لە پاش ڕاپەرین كۆنگرەی 11ی یەكگرتن بەسترا ،پاشان كۆنگرەی 12 و13 لەكاتی خۆی بەسترا ئێستا پێ دەخەینە كۆنگرەی چواردە وە، ئێستا بەهیمەتی ڕێنمایی بڕیار جەنابی سەرۆك بارزانی سەرۆكی پارتیمان بڕیاردرا تاكۆتایی ساڵی 2022 كۆنگرەی 14 ببەسترێ.
شایانی باسە پارتیمان مێژوویەكی پاك و خاوەن دەریایەك خوێنە تاگەیشتوتە ئامانجەكانی ، هەرپارتیمان و سەرۆك بارزانی خۆشەویسە خاوەن و خەمخۆری كورد و كوردستانە زۆر دەوری مێژوویی هەیە وە هەستانەوەی شۆڕشی دوای نەكسە ،دروستبوونی بەرەی كوردستانی ، شەڕەكانی تیرۆرستان و داعش ،و هەڵبژاردنی ڕیفراندۆم و داكۆكی لە بەرنامەو یاساو دەستورە عێراقی لە سەرخاڵەكانی كرد دڵنیا بن كۆنگرەی 14 مان نەوعی ئەبێ سەركەوتو ئەبێ داكۆكی كار ئەبێ لە سەر مافەكانی گەلی كورد لە عێراق و پارچەكانی تر كوردستان.
ــ پیرۆزبێت ڕۆژو یادی 16ئاب ی 2022 لە جەنابی سەرۆك بارزانی كە ڕۆژی لە دایكبوونیەتی.
ــ پیرۆزبێت 16 ئاب لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و گشت پێشمەرگە و هەڤاڵان و كادرانی پارتیمان .
ـ سڵاو لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پارتەی ئاڵای شۆڕشی هەڵكرد بە سەرۆكایەتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی .
ــ نەمری و سەربەرزیی بۆ شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی كوردستان سەروەری شەهیدان بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد.