ئازاد محەمەد سەعید
یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا زۆرترین پانتایی كار و چالاكییەكانی لە بواری وەرزش دا بووە لە ماوەی رابردوودا زۆر خزمەتی بە بزاوتی وەرزشی لە كوردستاندا كردووە زۆرجاریش ڕەخنە لە یەكێتی لاوان دەگرێت كە زیاتر بابەخ بە بواری وەرزشی دەدات لە چاو بوارەكانی دیكە یەكێتی لاوان خاوەنی ژمارەیەكی دیاری كراو لە یاریگای وەرزشییە لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە تیپە وەرزشییەكانی سەر بە ناوەندە باڵاكانی یەكێتی لاوان سەرەڕای ئەوەی ساڵانە خول و فیستڤاڵی وەرزشی ساز دەكات. لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە مانگی یەكەوە بۆ مانگی حەوت یەكێتی لاوان بەو توانا لۆجستی و مادییە دیاری كراوەی لەبەر دەستی دایە لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا لەسەرتاسەری كوردستان زۆرترین چالاكی وەرزشی ئەنجام داوە بە هەزاران لاو سود مەند بوونە.
خشتەی چالاكییە وەرزشییەكانی یەكێتی لاوان لە شەش مانكی یەكەمی ساڵی 2022
بە پێی ئەو خشتە یەكێتی لاوان لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا (517) پێنج سەد و دە چالاكی جۆراوجۆری وەرزشی ئەنجامدا (131880) سەد و سی و یەك هەزار هەشت سەد و هەشتا یاریزان و ئارەزوومەندانی وەرزش ڕاستەوخۆ سودمەند بوونە لە یاریگا و چالاكییەكانی بەشی وەرزشی یەكێتی لاوان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان ئەوە جگە لەوانەی هاندەر و وەرزشدۆستان سەیری یارییەكانیان كردووە ژمارەی ئەوانیش بە هەزاران هاندەر دەبێت داتایەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە لاوان حەز و خولیایان وەرزش و تەندروست ساغییە ئەوە لە ڕووی جەستیەوەیە، لە هەمان كاتدا یەكێتی لاوان لە ڕووی رۆشنبیری و هزرییەوەش كار دەكات بۆ هۆشیار كردنەوەی لاوان.هەموومان تایبەتمەندییەكانی وەرزش دەزانین كە چەند ڕۆڵی دیار و كارای هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر سوود بەخش و تەندروستە، بەڵام لەهەمووی گرنگتر وەرزش ئەمرۆ بۆتە فاكتەرێكی گرنگی ناساندن و پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و سیاسیی و نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی ئەمرۆ وەرزش خاوەن گەورەترین ڕێژەی جەماوەرییە و پێگەیەكی دیاری لە نێو كۆمەڵگاكاندا دروست كردووە لەم سۆنگەیەشەوە بایەخەكانی ئەمڕۆی وڵاتان بە وەرزش تا دێت زیاتر دەبێت، لە كوردستانیش بواری وەرزش بە هەموو جۆرەكانی خاوەن جەماوەرێكی زۆرە فەرامۆش نەكراوە، بە تایبەتی لە لایەن یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانەوە ئەگەر سەرنجێك بدەین دەبینین زیاتر خولەكان خۆی لە تۆپی پێ دەبینێتەوە، راستە تۆپی پێ ئەمڕۆ سەرقافلەی وەرزشە لە جیهاندا، بەڵام بەس تۆپی وەرزش نییە ئێمە لە یەكێتی لاوان بە پێی ویست و خولیای لاوان خولەكانی دیكەی بواری وەرزش بایەخ پێ دەدەین كەشێكی ئارام و یاریگایەكانمان دەخەینە خزمەت سەرجەم لاوانی كوردستان لە زاخۆەوە تاوەكو خانەقین بێ جیاوازی ئایدۆلۆژیی و جیاوازییەكانی دیكە چونكە لە هەموو بوارێك بوونی حزبی و جیاوازی هەبێت نابێت لە وەرزش دا بوونی هەبێت وەرزش خزمەت بە هەموو كەس دەگەینێت وەكو یەكێتی لاوان بە تایبەت لە بواری وەرزشدا ئامانجی سەرەكیمان ئەوەیە خزمەتی توێژی لاوانی وەرزشوانان بكەین بێگومان ئەو بابەتە لەناو یەكێتی لاوان جێگای نابێتەوە وەرزش و یاریگاكانمان بۆ هەموو لایەنێكە بۆ هەموو ئایدۆژیایەكە تەنیا جیاوازییەكەی ئەوەیە ئەوەی یاری بزانێت ئەوەی یاری نەزانێ كامیان باشترە كامیان خراپترە ئەوە شتێكی دیكەیە هەموو كات خۆمان بە خزمەتكاری ئەو توێژە زانیوە بە بێ جیاوازی ئایدۆلۆژیا و ئایین و هەموو شتێك تەنیا یاریگاكان و ئەوانە حكوم دەكات لەسەر ئەوە باشترە ئەوە خراپترە ئەگەرنا لای ئێمە هیچ جیاوازییەك نەبووە و نابێت.
لە ڕابردوو و ئێستاش یەكێتی لاوان هەوڵی داوە كچانیش بێ بەش نەبن لە بواری وەرزش بە سەرجەم جۆرەكانی ئەگەر هۆكار و فاكتەرێك هەبووبێت لە مەسەلەی ڕێژەی كەمی تیپە مللیەكانی كچان و نەڕەخساندنی ژینگە و پانتایەك بۆیان ئەوا جێگای ڕەخنە و هەڵوەستە كردنە بۆ ئێمە لە یەكێتی لاوان ئەگەرچی ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە كچان مومارەسە و ئەدای وەرزشی دەكەن لەسەر ئاستی كوردستان و عێراقدا لە پلەی یەكەمەكانن، بەڵام دەبێت زیاتر بایەخیان پێبدرێت یاریگا و شوێنی تایبەتیان بۆ دابین بكرێت.
*كارگێڕی مەكتەبی سكرتاریەتی (ی.ل.د.ك)










