خه‌بات: موسليم دۆله‌مه‌ڕی:- 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئەوپارتەی كە بووە پارتی دایك بۆخەباتی ڕاستە قینە و تێكۆشان وبەرخودان وشەونخوونی بۆئازادی وتەناهی گەلی كوردوكوردستان بەبێ‌ جیاوازی ناوچەگەری ومەزهەبی لە تەواوی كوردستان , بۆیە ئەمڕۆلەم یادە پیرۆزەدا لە تەواوی كوردستان لاوانی كورد دڵخۆشن وپەیامی پیرۆزبای خۆیان ڕادەگەیێنن.

سەرەتا سلێمان شنگالی بەرپرسی لێژنەى ناوچەی شنگال گوتی : رۆَژی 16ی ئاب ڕۆژێكی دیرۆكی وپیرۆزە لە مێژووی گەلی كوردا، چونكە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا گەلی كورد هشیاری نەتەوەیی بۆپەیدابوو هەروەها توانی لە ڕێگای ئەم پارتەوە داوای مافی خۆی بكات وەك نەتەوەیەكی بندەست، بەتایبەت لەوكاتەی كە باوكی كورد بارزانی نەمر سەرۆكایەتی ئەم پارتەی گرتە ئەستۆ تەواوی گەلی كورد دڵخۆشبوون بەوەی كە بوون بەخاوەن سەركردەیەكی كوردپەروەر و نیشتيمان پەروەر،كە بەرهەمەكەشی ئازادی وتەناهی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستانە، جگە لەوەی 16ی ئاب بۆگەلی كورد رووناكی وخۆرێكی گەشە لە ئاسمانی سیاسيی كوردا، چونكە لەم ڕۆژەدا سەركردەیەك، كوردپەروەرێك و نیشتمان پەروەرێك چاوی بە دونیا هەڵێنا كە تاكوردنيا ماوە نموونەی دووبارە نابێتەوە ئەویش سەرۆك مسعود بارزانی بوو، كە لە سایەی ئەوەوە ئەمڕۆخاوەن هەرێمێكی سەربەخۆین و خاوەن ناسنامەی كوردایەتین لەجیهاندا. بۆیە خۆم بەسەربڵند دەزانم، كە وەك لاوێكی شنگالی ئەندامێكی ئەم پارتە خەباتكارو سەربڵندەم.

ئيخلاس ته‌ها گوتی : دامەزراندنی پارتی، واتە پاراستن و دەست خستنی مافەكانی گشت چین وتوێژەكان بەتایبەت ئێمەی ئافرەتان، چونكە لەسەردەستی پارتیەوە مافی ئافرەت وئازادی ورادەربڕین هاتەكایەوە، پارتی توانی ڕێگا خۆشبكات بۆهێنانە مەیدانی ئافرەتی كورد بۆنێوكاروپیشەكان. بۆیە هیوای سەركەوتن وتەمەندرێژی بۆسەرۆك وپارتەكەمان دەخوازم.

هەروەها احمد سلێمان ئەندامی لقی شنگاڵ دەڵێ‌ : هەرلە سەرەتای دامەزراندنی پارتى ديموكراتى كوردستان تاكوئێستا كاری خەبات وتێكۆشان وقوربانیدان بووە لەپێناوئازادی وسەربەخۆیی وخۆنەچەماندن لەبەرامبەر گشت دوژمنانی كوردوكوردستان وهەمیشە پارێزەری قەوارەی سیاسيی هەرێمی كوردستان بووە نموونەش شۆڕەش وخەباتی دەیان ساڵە و بەرگریكرن بووە لە كورد و كوردستان. هەروەها توانی قەوارەی هەرێم لە درندەترین هێزى تیرۆریستی جیهانى بپارێزێت، كە ئەویش داعش وچەندانی تربوون، بەمەش بۆگشت كوردوجیهانیشی سەلماند كە پارتیمان بەسەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی تاكە حزب وسەرۆكە، كە هەرگیزخۆناچەمێنن لەبەرامبەر هەرهێزودوژمنێكی گەلی كورد و كوردستان.

حسێن شنگاڵی بەرپرسی لقی شنگاڵی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لەم یادە پیرۆزەدا وێڕای ناردنى دروود بۆگیانی پاكی بارزانی نەمروكاك ئیدریسی هەمیشە داواكاره‌ لە سەركردایەتی، كە پارتى كۆنگرەیەكی جۆری بكات وگۆڕانكاری ریشەیی لە پەیڕەو پڕۆگرامی بكات وگرنگی زیاتر بدات بە هێنانە پێشه‌وه‌ى تواناو وزەو ڕوحی نوێ وگەرم بۆ زياتر خزمه‌تگه‌ياندن به‌ كورد و كوردستان.

پارێزەر محمد شنگاڵی وێڕاى پيرۆزكردنى 16ی ئاب ڕۆژی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی ودامەزراندنی پاریتی ديموكراتى كوردستان لە گشت گەلی كورد، گوتيشى 16ی ئاب وەرچەرخانێك بوولە مێژووی بزاڤی ڕزگاری خوازی كورد و هەروەها دەنگێكی نوێ بووبۆبەرخودان و وەستان لەهەمبەر زوڵم وزۆری دوژمنانی گەلی كورد، بۆیە دوای 76 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر دامه‌زراندنى ئه‌و پارته‌، خەباتكردن هەربەردەوامە بۆپارێزەریكردن لە مافە رەواكانی گەلی كورد بۆیە پێویستە لەسەرمان هەمیشە یەك دەنگ ویەك هەڵوێست بین بۆبەردەوامیدان بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر لەپێناوكوردستانێكی بەهێزتر، كە ئەمەش یەكێكە لە دروشمەكانی پارتیمان.

لە كۆتایدا پارێزەرره‌زوان عزیزعبدۆگوتی: لەیادی 76 ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان پیرۆزبای گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی وبنەمالەی سەربەرزی شەهیدانمان دەكەم، دامەزراندنی پارتیمان لەسەردەستی باوكی كورد بارزانی نەمر وەرچەرخانێكی گەورەبوو لە مێژووی خەباتی كوردوكوردایەتیدا، چونكە پارتیمان تاكە پارتی كورد بووكە توانی بەدرێژایی دەیان ساڵ بەبێ‌ خۆچەماندن خەبات بكات وقوربانی بدات تا گەیشت بە ئازادی وتەناهی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی و پەنابەخوا هەرلە سایەی سەرۆك بارزانیش دا بەردەوام دەبین تا دەگەین بە لووتكەی ئازادی.

ره‌زوان عه‌زیز
حسێن شنگالی
سلێمان شنگالی
محه‌مه‌د شنگالی
ئه‌حمه‌د سلێمان
ئیخلاس ته‌ها