دوای نزیکەی ٢٤ کاتژمێر لە دەستگیرکردنی بکوژی فارووق میرزا و کچەکەی، کەمێك بەر لە ئێستا تەرمی ئاخینک فارووق (شەش ساڵان) دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان  بکوژەکە ناوی (ب . د . س) و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بکوژ دانی بە کوشتنی ئاخینک فارووق کچی فارووق میرزا ناوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ٤ی مانگی ئاب فارووق میرزا و (ئاخینک)ـی کچی لەلایەن بکوژەکەوە لە باخەکەی داوەتکرابوون، لەهەمان رۆژدا فارووق میرزا و کچەکەی لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا، دوای پێنج رۆژ لە رووداوەکە تەرمی فارووق لە هەمان شوێن دۆزرایەوە.

ئەمشەویش دوای زیاتر لە هەفتەیەك، تەرمی کچە شەش ساڵانەکەی دۆزرایەوە.