نی ڕووچی

1-سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ولایەتە یەكگرتووەكان بۆ تایوان وروژاندنێکی سیاسییە بۆ سەروەری چین.
٢ی ئاب، بە پشتگوێخستنی ناڕەزاییە جددییەكانی چین، نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ولایەتە یەكگرتووەكان بە بێ شەرمی سەردانەکەی بۆ هه‌رێمی تایوانی چین ئەنجام دا. ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی جددی بنەمای یەک چین، و بەشێوەیەكی كیناوی سەروەری چین پێشێل دەكات و بە ئاشكرا بەشداری لە وروژاندنی سیاسی دەكات، ئەمەش تووڕەیی توندی گەلی چین و دژایەتییەکی بەرفراوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە. ئەمە جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ولایەتە یەكگرتووەكان بوونەتە “کێشەسازکەر”ی پەیوەندییەكانی نێوان چین و ولایەتە یەكگرتووەكان، و ولایەتە یەكگرتووەكان بووەتە ” گەورەترین وێرانكەری” ئاشتی لە سەرانسەری گەرووی تایوان و سەقامگیری هەرێمیی. لە وەڵامی سەردانەکەی پیلۆسیدا، چین دەستبەجێ ڕێوشوێنی سیاسی، دیپلۆماسی، سەربازی، و ئابووری ته‌واو و هەروەها رێوشوێنی دیکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی جێبەجێ کرد.

بۆ یەكەم جار وەزارەتی كاروباری دەرەوەی چین، و كۆنگرەی نەتەوەیی نوێنەرانی گەلی چین، و نوسینگەی کاروباری تایوان لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمیونستی چینی، و وەزارەتی بەرگری نیشتمانی بەیاننامەیان بڵاوكردەوە و ئیدانەیان كرد، و ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەمە پێشێلكارییەكی گەورەیە بۆ بنەمای یەك- چین و بەندەكانی سێ بەیاننامەی هاوبەشی نێوان چین و ولایەتە یەكگرتووەكان. كاریگەرییەكی توندی لەسەر بنەمای سیاسی لە پەیوەندییەكانی نێوان چین و ولایەتە یەكگرتووەكان هەیە، و بەشێوەیەكی جددی سەروەری و سه‌لامه‌تی خاکی چین پێشێل دەكات. بەشێوەیەكی مەترسیدار ئاشتی و سەقامگیری لە سەرانسەری گەرووی تایوان تێكدەدات، و نیشانەیەكی زۆر هەڵە و مەترسیدار بۆ هێزە جوداخوازەکان بۆ “سەربەخۆیی تایوان” دەنێرێت.

چین بە توندی دژی ئەمەیە و بە توندی ئیدانەی دەکات، و هەنگاوێكی جددی و ناڕەزایەتییەكی توندی بەرامبەر بە ولایەتە یەكگرتووەكان دەربڕی. چین بە هیچ جۆرێك ئەمە قەبووڵ ناكات، و گەلی چینیش بە تەواوی ئەمە ڕەتدەكەنەوە. ڕاوێژكاری دەوڵەت ووزیری دەرەوە وانگ یی هۆشیاری دەداتە ولایەتە یەكگرتووەكان كە نابێت خەون بە رێگریكردن لە دووبارە یەكگرتنەوەی چین ببینێت، نابێت خەیاڵ بە سنوورداركردنی گەشەسەندن و بوژاندنەوەی چین بكات، نابێت خەیاڵ بە بەكارهێنانی یارییە جیۆپۆلەتیكییەكانەوە بكات، و نابێت خەیاڵ بە شێواندنی ڕاستیەكان بكات هەركاتێك بیەوێت.

لە وەڵامی بەرزبوونەوەی گرژییەكان لە گەرووی تایوان، سوپای رزگاریخوازی گەلی چین لە ئەوپەڕی ئامادەباشییە و زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەشی لە دەریا و ئاسمانی دەوروبەری دوورگەی تایوان ئەنجامدا، مانۆڕی سەربازی هاوبەشی ڕێكخست، بە توندی بەرگری لە سەروەری نیشتمانی و سه‌لامه‌تی خاک دەکات، و بە توندی ڕێگری لە دەستێوەردانی دەرەكی و پیلانگێری جیاخوازانی “سەربەخۆیی تایوان” دەكات. وەزارەتی بازرگانی چین هەناردەی خۆڵی سروشتی بۆ تایوان ڕاگرت، هەروەها هاوردەکردنی بەرهەمه‌ جۆراوجۆره‌كانی میوە و ماسی لە تایوانەوە ڕاگرت.

2- بەرپرسیارێتی گرژی لەناکاو لە گەرووی تایوان بە تەواوی لە ئەستۆی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و جوداخوازان بۆ سەربەخۆیی تایوان دایە.
پرسی تایوان پرسێکی هه‌رێمیی نییە بەڵکو بە تەواوی کاروباری ناوخۆی چینە، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە چینێکی لاواز و شڵه‌ژاو سەریهەڵداوە، و بێگومان بە نوێبوونه‌وه‌ی گه‌لی چین چارەسەر دەبێت. لەم پرسه‌دا ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی نادرێت. لە سه‌ره‌تای دامەزراندنی كۆماری چینی میللی لە ساڵی ١٩٤٩، ١٨١ وڵات پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ چین لەسەر بنەمای یەک چین دامەزراندووە، و ئاڵوگۆڕی فەرمیان لەگەڵ تایوان نه‌هێشتووه‌.

لە ساڵی 1971دا، لە بیست و شەشەمین كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی دەركرد بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم مافە یاساییەكانی كۆماری چینی میللی لە نەتەوە یەكگرتووەكان و دەركردنی نوێنەرانی بەناو “كۆماری چین” لەلایەن دەسەڵاتدارانی تایوانەوە. لە جیهاندا تەنها یەک چین هەیە، تایوان بەشێکی جیانه‌كراوه‌یه‌ لە خاکی چین، و حکومەتی کۆماری چینی میللیش تاکە حکومەتی شەرعییە کە نوێنەرایەتی هەموو چین دەکات، کە لە مێژە کۆدەنگی گشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و نۆرمێکی بنەڕەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانه‌.

لە ساڵی ١٩٧٩دا، چین و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بە فەرمی پەیوەندی دیپلۆماسییان دامەزراند. هەردوولا لە ساڵانی ١٩٧٢ و ١٩٧٨ و ١٩٨٢ سێ بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکرد. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند: “حکومەتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان حکومەتی کۆماری چینی میللی وەک تاکە حکومەتی یاسایی چین دەناسێت”؛ “حكومەتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان دان بە هەڵوێستی چیندا دەنێت، كە تەنیا یەك چین هەیە و تایوان بەشێكە لە چین”. “حکومەتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان دان بەوەدا دەنێت کە حکومەتی کۆماری چینی میللی تاکە حکومەتی شەرعی چینە، و تا ئەو ڕادەیەی کە گەلی ئەمریکا پارێزگاری لە په‌یوه‌ندی کولتووری، بازرگانی، و پەیوەندییە نافەرمیەکانی دیکە لەگەڵ خەڵکی تایوان ده‌كات.”

بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، لەبەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی چین، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان تا دێت زیاتر کردارەکانی بە یاریکردن بە “کارتی تایوان” شێتتر ده‌بێت و هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی تایوان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چین، بەردەوام شێواندن، و لێڵكردن و تێكدانی بنه‌مای یه‌ك چین، ئاڵوگۆڕە فەرمییەکانی خۆی زیاتر دەکات، بەردەوام ڕێگری لە یەکگرتنەوەی تەواوەتی چین و پرۆسەی نوێبوونه‌وه‌ی گه‌لی چین دەکات.

وەک کەسایەتی ژمارە سێ لە گۆڕەپانی سیاسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، پیلۆسی هۆشدارییە جددیه‌كانی چینی پشتگوێ خست و بە گوێنه‌ده‌رانه‌‌ سەردانی تایوان ده‌كات. ئەمەش نمایشێکی تری به‌ هه‌ڵه‌شه‌ی لایەنی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ ورووژاندنی كێشه‌ و تێكدانی بە ئەنقەستی ئارامی و سەقامگیری گەرووی تایوان. جوداخوازانی “سەربەخۆیی تایوان” پشت بە هێزە بیانییەکان دەبەستن بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان، ئامادەن ببنە سه‌ربازێك لەسەر تەختەی شەترەنج، ئەمەش تەنها لەناوچوونیان خێراتر دەکات.

3- ئیرادەی گەل پێشێل ناکرێت و ئەوانەی یاری بە ئاگر دەکەن بەهۆیەوە لەناو دەچن.
مێژووی پرسی تایوان ڕوونە، و ئەو ڕاستییەی کە هەردوو لای گەرووی تایوان سەر بە یەک چینن ڕوونە. هەرچەندە تاوه‌كو ئێستا هەردوو لای گەرووی تایوان یەک نه‌خراوه‌ته‌وه‌، بەڵام ئەو ڕاستییەی کە خاكی سەرەكی چین و تایوان سەر بە یەک چینن هەرگیز نەگۆڕاوە. سەروەری و یەکپارچەیی خاکی چین هەرگیز دابەش نەبووە و ناتوانرێت دابەش بکرێت. پاراستنی یەکپارچەیی سەروەری نیشتمانی چین و ئاشتیه‌وانی خاکی چین به‌ توندی ئیرادەی هاوبەشی زیاتر لە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن تاكی چینیە.

چین دەبێت یەکگرتوو بێت، بە دڵنیاییەوە یه‌كگرتوو ده‌بێت، ئەمەش ڕەوتێکی مێژوویی بەرەنگاری نەکراوە. بەهۆی ورژاندنی پیلۆسی و کەسانی دیکەوە ناگۆڕدرێت و ناتوانرێت بگۆڕدرێت. ڕێكردن بە پێچەوانەی رەوتی مێژووەوە، و هەوڵدان بۆ یاریکردن بە “کارتی تایوان” بۆ مەترسی خستنە سەر سەروەری و سه‌لامه‌تی خاکی چین، مەحکومە بە بێهودەیی و لە کۆتاییدا بەردێک بەرز دەکاتەوە و لەسەر پێی خۆی دەیخاتە خوارەوە. نابێت کەس خۆڕاگری، و ئیرادەی بەهێز، و توانای پته‌وی گەلی چین بۆ بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاک بە کەم سەیر بکات.

كۆنسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی لە هەولێر