نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكیانه‌وه‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی  ئاكۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى تۆڕى میدیایى ڕووداو ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌

به‌ڕێز ئاكۆ محه‌مه‌د

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى تۆڕى میدیایى ڕووداو

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزتان و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو، كه‌سایه‌تیى دیارى كۆمه‌ڵایه‌تى حاجى محه‌مه‌د عه‌لى محه‌مه‌دى باوكتان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌متانم.

له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هیواى ته‌مه‌ندرێژیتان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/8/7