مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی ناوبراو، حاجی محەممەد عەلی محەممەد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز ئاکۆ محەمەد , بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی ڕووداو:

کۆچی دوایی حاجی محەمەد عەلی محەمەدی باوکی بەڕێزتان مان بیست و بەو بونەیەوە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان