سیس فابریگاس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە تیپە نوێیەکەیدا کە کۆمۆیە کە لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا یاری دەکات، تەنها لەسەر چوارگۆشەی سەوز ئامادە نابێت، بەڵکو یەکێک دەبێت لە خاوەن پشکەکانی یانەکە، فابریگاس بۆ میدیا ئیتاڵییەکان گوتی: “من لێرە بەدوای پارەدا ناگەڕێم، من تەنها بەدوای پڕۆژەیەکی گەورەدا دەگەڕام، من کۆمۆم هەڵبژارد لەبەر چەندین هۆکار، من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەزموونێک بووم کە لە باوەشم بگرێت، پاڵنەرێکم بۆ بێت. وایس” (دێنیس وایس، بەڕێوەبەری گشتی… یانەکە) قەناعەتی پێکردم، کەسێک کە تۆپی پێ بە باشی دەزانێت، باسی کۆمۆی بۆ کردم، لێرەش داهاتوویەکی درێژخایەن دەبینم. من بەدوای سەرگەرمییەکی وەک ئەمدا دەگەڕام، و ئاسان بوو بەشداری ئەم پڕۆژەیە بکەم.”

لای خۆیەوە وایس کە لە مەراسیمی پێشکەشکردنی یارییەکەدا لە تەنیشت فابریگاسەوە بوو، وتی ئەستێرە ئیسپانییەکە لەناو پڕۆژەی یانەکەدا دەمێنێتەوە بەبێ گوێدانە ئەو دوو ساڵەی کە وەک یاریزانێک لەگەڵ ئێمەدا یاری دەکات، وتیشی: سیسک بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکە دەمێنێتەوە، نەک تەنها بە گرێبەستێکی دوو ساڵە، ئەو زۆر بە پەرۆش بوو بۆ ئەم ئەگەرە کاتێک من لەگەڵی قسەم کرد، ئەویش دەبێتە خاوەن پشکی کۆمپانیاکە، هەروەها بۆ ئەمەش هاتە ئێرە .ئەو ئارەزووی پەیوەندیکردن بە کۆمپانیاکە هەبوو بەهۆی ئاواتەکانمانەوە، لەنێویاندا خاوەندارێتی یاریگایەک، کردنەوەی هەندێک کار، پڕۆژەیەکی وەرزشی فرە مەبەستە، جگە لەوەی گەیشتنە بۆ خولی ئیتاڵیا”.

ئەم هەنگاوە لاپەڕەیەکی نوێیە لە ژیانی وەرزشی یاریزانە تەمەن ٣٥ ساڵەکەدا، دوای ساڵێکی سەخت لەگەڵ یانەکەی پێشووی مۆناکۆ کە لە سێ وەرز و نیوی ڕابردوودا یاریی بۆ کردووە، وە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکە لە ئیتاڵیا، جیانلویجی بوفۆنی تەمەن 44 ساڵ، کە لە خولی پلە دوویشدا پارێزگاری لە گۆڵی یاریگای پارما دەکات، یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە و چێڵسی و ئارسناڵ خۆشحاڵییەکی گەورەی خۆی لەم بابەتەدا دەربڕی ڕووبەڕووبوونەوە.

لەو بارەیەوە وتی “خۆشحاڵم بە ناسینی، لە ڕابردوودا دوو گۆڵم بەرامبەری تۆمارکرد، کەواتە بۆچی گۆڵی سێیەم نەکەین؟ بوونی دوو پاڵەوانی جیهان دەریدەخات کە خولی پلە دووی (سیری بی) چەندە بەهێزە.”