ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان دوای دوورخستنەوەی لە یانە فەرەنسییەکە، مانگی رابردوو، پەیامی توندی نارد، پۆچیتینۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئینفوبای ئەرجەنتینی وتی: پێموایە کاروانی یاریکردنم لەگەڵ پاریس سانجێرمان زۆر ئەرێنی بووە، دەبێت شتەکان بە شێوەیەکی بابەتیانە هەڵسەنگێندرێن، لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا خول و جام و جامی سوپەرمان بردەوە.

وە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە زیادی کرد: بەڵام، ڕوونە کە پڕۆژەی پاریس سانجێرمان بردنەوەی چامپیۆنزلیگە، هەر شتێکی تریش دەکەوێتە ژێر پۆلی شکست و بەم پێوەرەش یانەکە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ شکستی هێنا، نەک تەنها وەرزی ڕابردوو” ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ هاتنی خاوەن نوێیەکانی یانە پاریسییەکە 10 ساڵ لەمەوبەر، ئامانجیان بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بوو، و دەتوانن ئەمە بەدەستبهێنن، چونکە تواناکانیان هەیە”.

وە کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پێویستی تیپی پاریس بە پزیشکی دەروونی، ماوریسیۆ وەڵامی دایەوە و ئیدانەی ئەو بۆچوونە دەکات “هەروەها دەبێت پزیشکی دەروونی بۆ مانچستەر سیتی و لیڤەرپوول و چێڵسی و هەموو ئەو یانانە بەکاربهێنرێت کە ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید بوونەتەوە” ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بیرەوەرییەکانی خۆی لە کاتی دەرچوونی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریاڵ مەدرید وەبیرهێنایەوە و وتی: بێنزیما هەڵەیەکی روونی بەرامبەر دۆنارۆما کرد، ئەگەر تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی پێداچوونەوەی بۆ بکات، رەنگە قسە لەسەر شتێکی دیکە بکەین، ئەویش دوورخستنەوەی یانەی ریاڵ مەدریدە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم گۆڵە متمانەیەکی زۆری بە ریاڵ مەدرید بەخشی، وزەیەکی جیاوازی لە یاریگادا بەخشی، هەروەها هەڵەمان کرد، ئەمەش لە تۆپی پێدا کۆکراوەتەوە، پۆچیتینۆ لە کۆتایی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو بۆ نەبوونی سەبر بووە لەلایەن ئیدارەی پاریس سانجێرمانەوە، هەروەها پشتگوێ خستنی تەواوەتی زاڵبوونی تیپەکە بەسەر نازناوەکانی ناوخۆدا.