ماوه‌یه‌كه‌ ئیسماعیل ره‌ئووف وێنه‌گری وەرزشی به‌توانا نه‌خۆشه‌ و له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌، بەپێی قسەی كەسوكارەكەی باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌، ئیسماعیل رەئووف هه‌موو ته‌مه‌نی له‌نێو یاریگا به‌سه‌ربردووه‌ و له‌زۆربه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان بوونی هه‌بووە و خزمه‌تی كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام وه‌ك وێنه‌گرێكی وه‌رزشی كاری بۆ رۆژنامه‌كه‌مان كردووه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پێویستی به‌ئاوڕلێدانه‌وه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی له‌توانای خۆیدا نییه‌، هیوادارین لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هانایه‌وه‌ بچن و هاوكاری بكەن.