
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/8/2022، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چلەی ماتەمینی شەفیق زراری، کارگێڕی لقی ١٦ی پارتیدا سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا ڕایگەیاند، ”هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە”.
دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق، بەشی زۆری لایەن و سەرکردە عێراقییەکان داوای چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆی ڕژدەوە دەکەن و سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە پێداگری لەسەر ئەو بابەتە، گوتی: ”هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە سەرۆک بارزانییە”.
ڕۆژی 3/8/2022، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر گوتیشی: ”لهڕێگهی پرۆسهیهكی دیموكراتیی ئاشتیخوازانهی شۆڕشگێڕانهوه داوای چاكسازی دهكهین، ئهمهش دوای ههڵوهشاندنهوهی ئهنجوومهنی نوێنهرانی ئێستا و بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پێشوهخته”.
بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، تەنانەت بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییش پشتگیرییان لەو داوایەی موقتەدا سەدر کرد.