نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی نوێی كۆچی پیرۆز دە‌كات.

ده‌قی په‌یام:

یه‌كى موحه‌ڕه‌م و سه‌رى ساڵى نوێى كۆچى به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم ساڵى نوێ، خێر و خۆشى، سه‌قامگیرى و ئاشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و مرۆڤایه‌تى به‌گشتى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.

له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا جه‌خت له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى یه‌كترقبووڵكردن و ته‌بایى ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ وڵاتى هه‌مووان و لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى ده‌مێنێته‌وه‌.

پیرۆزه‌ و هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/7/30

1ى موحه‌ڕه‌مى 1444