ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی بەغدا گەیشتنە ناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران.

 ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەربەستەکانی بەردەم ناوچەی سەوزیان بڕیوە و گەیشتنە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 خۆپیشاندەران لە رێڕەوەکانی پردی کۆماری، دووسایدی زەیتوون، دووسایدی ساڵحییە دێنە دەروازەکانی ناوچەی سەوز، هەروەها هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەی سەوز بڵاوبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەكان لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا نزیکەی 30 کەس بریندار بوونە کە 17یان خۆپیشاندەر و ئەوانی دیکەش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن”.

K24