خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری سه‌در گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌ كۆنكریتییه‌كان ده‌ده‌ن.

  خۆپیشانده‌ران له‌ به‌ری لای وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناوچه‌ی سه‌وز، له‌كاتێكدا پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌ ده‌وری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ درووست كراوه‌.

لایه‌نگرانی سه‌در له‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وامن و داواده‌كه‌ن، داواكاری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، كه‌ داوای كردووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ده‌بێت كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ نه‌بێت و پێشتر تاقی نه‌كرابێته‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت محه‌مه‌د شیاع سوودانی، كاندیده‌كه‌ی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دوور بخرێته‌وه‌، چوارچێوه‌ی هامه‌نگیش له‌سه‌ر كاندیكردنی سوودانی سووره‌ و تا ئێستا به‌ده‌م داواكه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در نه‌هاتووه‌.

K24