سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی (1444)، پەیامێکی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق کرد و گوتی: ” لە خودای گەورە داواكارم، ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان و كۆی مرۆڤایەتیدا بكێشێت.”

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی 1444ـی كۆچی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

لە خودای گەورە داواكارم هاتنی ساڵی تازەی كۆچی ببێتە هۆی كامەرانی و بەختەوەری و خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئاشتی و، سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان و كۆی مرۆڤایەتیدا بكێشێت.

هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا

مەسعود بارزانی

30 (ذي الحجة)ـی 1443ی كۆچی

29ی تەمووزی 2022ی زایینی