دەسەڵاتی كارگێڕی

14

سەردار حوسێن

تا ساڵی 1914 زۆرینەی خەڵك دەیتوانی باش بژی بەبێ ئەوەی پێویستی بە دەستكەوت هەبێت، بەڵام لە ئێستادا گرنگی بە فێربوون دەدرێت، وێڕای ئەوەی كە لە پێشووتریشدا كۆمەڵگە خوازیاری ئەوەبوو هەموو تاكەكان زانابن، نەك تەنها فێربوونی خوێندنەوەو نووسین و بیركاری، بەڵكو وك نموونە پێویستە بتوانن كۆمپیوتەر بەكار بهێنن و شارەزای بنەما سەرەكییەكان و سیستەمی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و مێژووی بن، لە دەرەنجامی ئەو شتانەیش كە لەبارەی زانینەوە بە فراوانی نووسراون، وایلێهاتووە پێویست بێت كە كۆمەڵگە بەرپرسیارێتی فێربوون بگرێتە ئەستۆ و لە چۆنیەتی زانست و فێربوونەكەیش بكۆڵێتەوە، ئەوەیش دەرفەتێكی باش بۆ خاوەنی بڕیارەكان دەڕەخسێنێت تا بتوانن بەدواداچوون بۆ قەیرانەكان بكەن و باشترین شێوازەكانی بەڕێوەبردنی بگرنەبەر بۆ بەڕیوەچوونی سەركەوتووانە.
هەر لەبەردەوامیدا بۆ قسەكردن لەسەر قەیران و بەڕێوەبردنی، دەتوانین بڵێین وشەی (بەڕێوەبردن – ادارە) دوو واتا دەدات بەدەستەوە:
یەكەم – ادر، لە فەرمانی (بەڕیوەی ببە) هاتووە كە پێویست بەوە دەكات كار و چالاكییە جۆراوجۆرە گشتی و تایبەتەكان بەڕێوەببرێن، بەواتای جێبەجێكردنی ئەو كارانەی لە رێگەی رێكخستن و ئاراستەكردن و چاودێریكردن هەوڵ و كۆششەكان دێنێـتە بەرهەم.
دووەم: واتایەكی ئەندامی هەیە، وەك ئەوەی گرووپێك فەرمانگەی پاسپۆرت یاخود پۆستە یان كەناڵ و تلیفزیۆنێك بەڕێوە دەبەن، ئەو پێناسە ئەندامییەش زیاتر بۆ ناوچەیەك یان دامەزراوەیەك بە پێكهاتە ناوخۆییەكەیدا دەبێت، هەروەها پێناسەی ئەندامیەتی گرنگی بە ناوچەو دەستەكە خۆی دەدات، بە هەموو پێكهاتە ناوخۆییەكانیەوە، كەواتە بەڕێوەبردن خۆی وێڕای ئەوەی واتای چالاكییەكی نیشانەكراو دەدات، بۆ گەیشتن بە ئامانجی دیاریكراو بە هەموو شێوەیەك و كەمترین تێچوون و لە سنووری داهاتو ئاسانكارییە بەرجەستەكراوەكاندا، هەروەها واتای ئەوەیش دەدات كە بۆ چاككردنی بەكارهێنان و جێبەجێكردنی كارەكان لەرێگەی هەوڵدانی كەسانی دیكەوە، هەرەوەها دەتوانین پلە كارگێڕییەكان لەوە كورت بكەینەوە، كە بریتن لە پلاندانان و رێكخستن و ئاراستەكردن، ئەو تێگەیشتنەیش پەیوەندییەكی باوەڕپێكراو و مەتینی لەگەڵ سیاسەتی گشتی و سیستەمی سیاسی هەیە، یان هەروەكو سرووشتی سیاسەتی بەڕێوەبردن پەیوەندییەكی درێژكراوەی هەیە لە رێگەی:
1- كارگێڕی گشتی هێز و شەرعیەت لە یاساو دەستوور وەردەگرێت.
2- دەسەڵاتی سیاسی سیفەتی جەبیری و ناجەبری دەداتە یاسا كارگێڕییەكان.
3- زانستی سیاسی نموونەیەكی سیستەمی سیاسییەو خۆی لە یاساكان جێبەجێكردن و دەسەلاتی دادەوەریدا دەبینێتەوە.
4- پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەكان و كۆمەڵگە بەگشتی و هەڵبژێردراوە كارگێڕیەكان بەهێز دەكات و ئەرك دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتی جێبەجێكردن.
5- پشتبەستنی پەیوەندی و سرووشتی سیاسی بە تێگەیشتن لە قەیران و هاوكاریكردن لە تێڕوانین لەو خاڵانەو كێشە نارۆشن و هەڵپەسێردراوەكان بە دروستكیدنی بڕیاری سیاسی لە كۆمەڵگەدا.
6- پەوەندی بەهێزی نێوان تێگەیشتنی كارگێڕی و تێگەیشتنی سیاسی بەركار، كە رەگەزە سەرەكییەكەی داینەمۆی سیستەمی سیاسییە.
7- پاڵپشتیكردنی كۆمەڵگەی مەدەنی و دیموكراسی خۆجێیی، كە هاوكار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی مەركەزی و فراوانكردنی دەسەڵاتی لامەركەزی كە پێشڕەوی دەكات بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵیان و كەمكردنەوەی ئەو كۆت بەندانەی پێیەوە وابەستەن. بەواتایەكی دیكە كاركردنی حكوومەتە نەتەوەییەكان بۆ بەهێزكردنی لامەركەزییە كە بەرەو زیاتركردنی رۆڵێكی كارای لە مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانەكان دەڕوات و كۆمەڵگەی مەدەنی بەهێزتر دەكات، نەموونە لەسەر ئەوەیش كاتێك دەوڵەت دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتێكی دیموكراسی مەدەنی هاوچەرخ و سەقامگیر لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە، هەوكات بەرەوە چاكسازی كارگێری دەڕوات، كە بە كورتی واتای نوێكردنەوەی یاساكان و رێكخستنەوەی كاری كارگێڕی و چاوخشاندنەوە بە بەیاننامە كارگێڕییەكان دووبارە رێخكسنەوەی پەیكەری بڕێوەبردن دێت.