لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی کەرتی نەوت و غاز، وەک بەشێک لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیران، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی چارەکی یەکەمی ساڵی 2022ی تایبەت بە داتا و زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت لە (1ی کانوونی دووەمی 2022 تاوەکو 30ی ئاداری 2022) بڵاو کردەوە و کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی پشتڕاستی کردووەتەوە.

كۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیكراوی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی له‌ بواری كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ داناوه‌

هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی 3 مانگدا نزیكه‌ی 36.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی له‌ رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی بازاڕه‌ جیهانییه‌كان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی دیلۆیت نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری 36 ملیۆن و 453 هه‌زار و 590 به‌رمیل بووه‌، فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان 284 هه‌زار و 436 به‌رمیل بووه‌ و كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردنیش 39 ملیۆن و 88 هه‌زار و 710 به‌رمیل بووه‌.

راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت له‌ راپۆرته‌كه‌یدا شیكاری بۆ فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری كردووه‌، 34 ملیۆن و 923 هه‌زار و 168 به‌رمیل نه‌وتی خاو ‌بۆ كڕیاران گواستراوه، تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتووش بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراوو، 86.730 دۆلار بووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) 125 ملیۆن دۆلار بووه‌ و سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا یه‌ك ملیار و 343 ملیۆنو 481 هه‌زار و 232 دۆلار بووه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا.

هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت

نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی: 36,453,590 به‌رمیل بووه‌

نه‌وتی خاوی راستكراو بۆ پاڵاوتنی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان: 2,226,083 به‌رمیل بووه‌

فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان: 284،436 به‌رمیل بووه‌

فرۆشتنی ناوخۆ: 124،436 به‌رمیل بووه‌

كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردن 39،088،710 به‌رمیل بووه‌

شیكاری فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی

سافی نه‌وتی خاوی گواستراوه‌ بۆ كڕیاران: 34،923،168 به‌رمیل

كۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرۆشراو: 3،0228،903،497 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی

تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتوو بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراو: 86.730 دۆلار

کۆی بەهای نەوتی خاو و كۆندێنسەیتی فرۆشراو (هەناردەکراو لەڕێی بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ: 3,063,356,891 دۆلاری ئەمه‌ریكی

گۆڕانکاری لە رەسیدی حیساباتی كڕیارەكان: 175,114,220 دۆلاری ئەمه‌ریكی

سوود و رسووماتی دیكە و سپاردنەکان: 58,300,940 دۆلاری ئەمه‌ریكی

پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: 1,022,935,075 دۆلاری ئەمه‌ریكی

پارەدان لە بەرامبەر تاریفی کۆمپانیای وزەی توركی: 127,455,135 دۆلاری ئەمه‌ریكی

بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆریی كوردستان (KPC) بەگوێرەی رێككەوتنی ئیمتیازی هێڵی بۆرییەكان: 122,165,292 دۆلاری ئەمه‌ریكی

قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) : 125,000,000 دۆلاری ئەمه‌ریكی

پارەدان بۆ لایەنی سێیەم کە لەلایەن یان لە بری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دراوه: 88,544,997 دۆلاری ئەمه‌ریكی

سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا: 1,343,841,232 دۆلاری ئەمه‌ریكی