موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا هۆشداری توند بە نوری مالیکی دەدات و داوای لێدەکات خۆت تەسلیمی دەسەڵاتی دادوەری بکات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وەڵامی لێدوانەکانی مالیکی کە لە چەند رۆژی رابردوودا دزەی پێکرابوو تیایدا مالیکی هێرشی توند دەکات سەر سەرد و رەوتی سەدر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لە تویتێکدا وەڵامی مالیکی دایەوە و دەڵێت: “بە تەواوی سەرم سوڕماوە كە هەڕەشەی كوشتنم لە حزبی دەعوە و گەورەكەیان كە مالیكییە، بۆ دێت، بۆ کوژاندنەوەی ئاگری فیتنە داوا دەکەم سەرکردەکانی ئەو کوتلانەی کە هاوپەیمانن لەگەڵی مالیکی هەروەها لە گەورە پیاوانی عەشیرەتەکەی مالیکی سەرکۆنەی بکەن”.

هەروەها سەدر داوا لە مالیکی دەکات کە واز لە کاری سیاسی بهێنێت و تۆبە بکات و خۆی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکات.

لە هەمانکاتدا سەدر جەخت لەوەدەکاتەوە کە کەسێکی وەکو مالیکی کە خاوەنی ئەو جۆرە بیرو بۆچوون هزرە تێکدەرانە بێت ناکرێت سەرکردایەتی عێراق بکات بە هیچ جۆرێک.

هەروەها سەدر خۆی بێ بەری دەکات لە هەر دەستدرێژییەک کە بکرێتە سەر مالیکی و دەڵێت: “من لەبەردەم خواو گەلدا بێ بەریمە لە هەر دەستدرێژییەک یاخود بەکارهێنانی هێز لە دژی مالکی”.