حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وردەکاری لێخۆشبوون لە چەند قەرز و پێشینەیەکی سەر هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات، بەپێی بڕیارەکان لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سود لەسەر باج و رەسمی كەڵەكەبووی قەرز و پێشینەکان جێبەجێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بڵاوی کردەوە، کە بۆ سێ مانگ لێخۆشبوون لە چەند قەرز و پێشینەیەک درێژکراونەتەوە.
ئاماژە بەوە کراوە” ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری ژمارە ١٣٢، کە لە رێکەوتی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەرچووە و ئەو بڕیارە بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ڕێكەوتی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ کاری پێ دەکرێت و ئەوەش دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەو ئاسانكارییانە و جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە”.
بە پێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، ئەو بڕیارانەی خوارەوە دراون:
١. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەو پێشینانەی حكوومەت كە پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پرۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری) و لێخۆشبوونی تەواوی سزای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەكان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.
٢. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەسەدا پازدە لە بڕی پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەكان، گەشتوگوزرا، ئاو) بەمەرجێك كەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن تا ٩٠ رۆژی كار لە رێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییانە بۆ حكومەت بكەڕیننەوە.
٣. بڕگەكانی سەرەوە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواكەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەكان (مساهمات صندوق الضمان الإجتماعي) تایبەت بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی (الضمان الإجتماعي)یش دەگرێتەوە بە مەرجێك خاوەنكار تەواوی پارەی كەڵەكەبووی بەشدارییەكان بە شێوەی نەقد بە یەكجار بدات لەماوەی دەستنیشانكراو لەسەرەوە.
٤. لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سود لەسەر باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك تەواوی باج و رەسم بدرێت بە حكومەت لەو ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە.
٥. بڕگەگەكانی سەرەوە خودی باج و رەسم ناگرێتەوە كە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا لێخۆشبوون لە رەسم و باج رێكبخرێت و قەرزە بازرگانییەكانیش ناگرێتەوە كە بە كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەك ئاسانكاری بانكی لەلایەن بانكە بازرگانییەكانەوە و لە چوارچێوەی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ رێكخراوە.
٦. پێدارنی دەسەڵات بە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لە چوارچێوەی یاسا بەكاربەرەكان بە شێوازی(تقسیط)یشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك داواكاری بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانكارییە پێشكەش بكرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە.
پێشتر شیرین حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕییەكان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لێخۆشبوونی 15%ی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێكردن، بەپێی ڕێنوێنیی دارایی دەکرێ”.
شیرین حوسێن ئاشکراشی کرد: “ئەوانەی پێشینەکانیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، ھەموو قەرزی پێشینەکە دەبێ بگەڕێننەوە و پاکتاوی بکەن، ئەوکاتە ئەو لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە و دەچن بۆ ئەو بانکانەی پێشینەکانیان لێوەرگرتووە، ئەوکاتە لە رێژەی 15%ی بڕی قەرزەکە خۆش دەبن و لە سەرجەم سزای دواکەوتنیش، کە ھاتووەتە سەر قەرزەکە، خۆش دەبن”.
بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕییەكان جەختی کردەوە، ئەوە دەرفەتێکی باشە، چونکە ئەمجارە درێژ ناکرێتەوە، گوتیشی: “کەسێک چەندی قەرزەکە مابێت، ئەوە دەبێ بە یەک گوژمە پارەکە بگەڕێنێتەوە، واتا نابێ دابەشی سەر ئەو سێ مانگە بکرێ، داواش له هاووڵاتییان دهكهم به دهنگ ئهو بڕیارهوه بچن و به ههلی بزانن بۆ گهڕانهوهی پێشینهكانیان، لهبهر ئهوهی پێشینهكان له بڕیارهكه هاتووه، كه له ههمان كاتدا له سوودی دواكهوتن لێیان خۆش دهبن، لهو بڕه پێشینهیهی وهریشیان گرتووه له 15%ی بڕه پارهكهی خۆش دهبن”.
بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی، لە سەرەتای دابەشكردنی پێشینەكانەوە تاوەکوو 31ی12ی2013، بڕی چوار ترلیۆن دینار بۆ پێشینەكان خەرج كراوە و زیاتر لە 231 هەزار كهس به ههموو جۆرهكانی لێی سوودمهند بوونە.
هەروەها شیرین حوسێن رای دەگەیەنێت كە ئهوانهی پێشینهی خانووبهرهیان ههیه، ههیانه له دهرهوهی شار 25 ملیۆنیان وهرگرتووه و ناو شاریش 20 ملیۆن دینار، ئهو كهسانهش كه پارهكهیان وهرگرتووه ههیانه هیچ بڕه پارهیهكی نهگهڕاندۆتهوه و خهڵكێش ههیه ههندێكی گهڕاندۆتهوه”تاكه ڕێگهش بۆ ئهوهی هاووڵاتیان له كاتی خۆی پێشینهكه بگهڕێننهوه تهنها سزای دواكهوتنمان بۆ داناون كه به گشتی %10ـیه بهڵام له كشتوكاڵ %12ـیه، بۆیه ئهو كهسانهی كه هیچ بره پارهیهكی پێشینهكهیان نهگهڕاندۆتهوه ڕهنگه بڕه پارهیهكی زۆر تا دهگاته پێنج بۆ شەش ملیۆن دینار سزای دواكهوتنی كهوتۆته سهر ، هی وا ههیه سزاكهی گهیشتووهته 13 ملیۆن دینار، بۆیه ئێستا ههلێكی باشه بۆ ئهوانهی پێشینهكان دهگهڕێننهوه لێخۆشبوون دهیانگرێتهوه، ئهوانهی سزاكهیان له 13 ملیۆن بهرهو خواره هیچیان لێ وهرناگیرێت، له ههمان كاتیشدا لهو بڕهی كه له سهریهتی 15% لێخۆشبوونی بۆ دهكرێت”.