مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانی باڵای پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبووری ره‌خنه‌ی له ئه‌دای هێزه ئه‌منییه‌كان گرت و رایگه‌یاند، نابێت چیدیكه رێگه بدرێت له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه، شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكرێته ئامانج.
له‌و باره‌یه‌وه، شێروان دووبردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئێمه و پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوامان كرد، چیدیكه له نه‌ینه‌واوه په‌لاماری هه‌ولێر نه‌درێت و رێگه به‌و گرووپه تیرۆریستیانه نه‌درێت، په‌لاماری مووشه‌كی بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر و ئه‌مه دوو ساڵه مووسڵ ره‌وشی سه‌قامگیره و نامانه‌وێت ئه‌و ره‌وشه تێكبچێت.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پارێزگار و وه‌عد قه‌دۆ رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و وه‌عد قه‌دۆ تۆمه‌تی ئاراسته‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كرد و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه ره‌وشی نه‌ینه‌وای شێواندووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووس، زیاد ئه‌لسنجری، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مشت‌ومڕ له نێوان پارێزگار و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، “وه‌عد قه‌دۆ”ی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی ده‌ستی له پشت په‌لاماره‌كانه‌وه هه‌یه.
ده‌قی تێكستێك كه له باره‌ی هه‌ڵوێستی نه‌جم جبووری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه
پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگاكه له‌گه‌ڵ كازمی، جه‌ختیكرده‌وه، ناكرێت چیدیكه له خۆرهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئاراسته‌ی هه‌ولێر بكرێن و رێگری له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی مووسڵ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
نه‌جم جبووری ئه‌وه‌شی وتووه، كه “وه‌عد قه‌دۆ” رێگره له‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و ته‌نانه‌ت رێگره له‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان خانوو بنیات بنێن.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه‌شكردووه، له به‌رده‌م هه‌موواندا “قه‌دۆ” به‌ڵێنی داوه، كه ناهێڵێت نه‌جم جبووری له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.