ئه‌مڕۆ له‌ دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌مواری یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ ده‌نگدان و دوای تاوتوێ كردنی به‌ ده‌نگی 79 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/6/2022، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی ژماره‌(10)ی خولی به‌هاره‌ی ئه‌نجامدا و له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌دا هه‌مواری یاسای نه‌وت و گارزی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ كرا و دواتر به‌ 79ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا.

وابڕیاره‌ له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨)، بخرێته‌ ده‌نگدان و په‌سه‌ند بكرێت.